حکومه‌تى ئه‌مه‌ریکا هیچ وه‌فدێک به‌شداریى کۆبوونه‌وه‌کانى ئاستانه‌ ناکات

1/22/2017 5:20:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌هۆى ده‌ستبه‌کاربوونى حکومه‌ت‌ له‌ واشنتۆن،‌ هیچ وه‌فدێک به‌شداریى کۆبوونه‌وه‌کانى ئاستانه‌ ناکات

مارک تۆنه‌ر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، به‌هۆى ده‌ستبه‌کاربوونى حکومه‌ته‌وه‌ هیچ وه‌فدێک له‌ واشنتۆنه‌وه‌ به‌شداریى کۆبوونه‌وه‌کانى ئاستانه‌ ناکات.

کۆبوونه‌وه‌کانى ئاستانه‌ى پایته‌ختى کازاخستان بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕه‌وشى سوریا له‌لایه‌ن ڕووسیا و تورکیا و ئێرانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ‌ده‌چێت، ئه‌مریکا بانگهێشت کراوه‌‌، به‌ڵام وه‌ک (سی.ئێن.ئێن) بڵاویکرده‌وه‌، مارک تۆنه‌ر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه‌، سوپاسى بانگهێشتنامه‌که‌ ده‌که‌ین و باڵیۆزى ئه‌مریکا له‌ کازاخستان له‌ کۆبوونه‌وه‌کان ئاماده‌ ‌ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆى کاروبارى ده‌ستبه‌کاربوونى حکومه‌تى نوێوه‌ هیچ وه‌فدێک له‌ واشنتۆنه‌وه‌ ناچێ بۆ ئاستانه‌.


زۆرترین خوێندراو