په‌نابه‌رانى سورى له‌ که‌مپه‌کانى تورکیا له‌ بارودۆخێکى خراپدان

2/21/2017 3:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز









سه‌رچاوه‌یه‌کى هه‌واڵى ئه‌ڵمانیا بڵاویکرده‌وه‌ که‌ په‌نابه‌رانى سوورى له‌ که‌مپه‌کانى تورکیا له‌ بارودۆخێکى خراپدا ده‌ژین.

 که‌ناڵى (ئه‌ی.ئار.دی) ئه‌ڵمانیا له‌ ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد که‌ ڕه‌وشى گوزه‌رانى په‌نابه‌ران و ئاواره‌کانى سووریا له‌ ناو که‌مپه‌کانى تورکیا زۆر خراپه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ فرۆشتنى گورچیله‌ى خۆیان.

سه‌رچاوه‌که‌ باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ به‌شێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ بۆ ده‌ربازبوون و گه‌یشتن به‌ وڵاتێکى ئه‌وروپى پێویستیان به‌ پاره‌یه‌کى زۆر ده‌بێت و به‌ ناچار گورچیله‌یه‌کى خۆیان ده‌فرۆشن و پێى ده‌گه‌نه‌ وڵاتێکى ئه‌وروپا و وه‌ک له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌ به‌شێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ که‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا گورچیله‌یه‌کى خۆیان له‌ تورکیا فرۆشتووه‌.

ئه‌و که‌سانه‌ش که‌ گورچیله‌ى خۆیان فرۆشتووه‌ بۆ بژێوى ژیان، ئاماژه‌ به‌ نرخى گورچیله‌کان ده‌که‌ن که‌ به‌پێى ته‌مه‌ن و ته‌ندروستیى ئه‌وان ده‌گۆڕێت و له‌ نێوان ٦ تا ١١ هه‌زار یۆرۆ فرۆشراون.


زۆرترین خوێندراو