ترامپ ڕاوێژکارێکى نوێى ئاسایشى نیشتمانى دیاری ده‌کات

2/21/2017 4:00:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز









دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا جه‌نه‌راڵ هیربه‌رت ماک ماسته‌رى وه‌ک ٢٦ه‌مین ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریکا دیارى کرد.

دواى ئه‌وه‌ى مایک فلین که‌ ‌چه‌ند ڕۆژێک بوو له‌ ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکادا ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى بوو ده‌ستى له‌ کار کێشایه‌وه‌، ترامپ جه‌ناراڵ ماک ماسته‌رى وه‌ک ڕاوێژکارى نوێى ئاسایشى نیشتمانیى ئه‌مریکا دیاریکرد.

ماک ماسته‌ر به‌شداربووى ڕێبازیى نوێى شه‌ڕى ئه‌مریکایه‌ دژ به‌ تیرۆر و جێگرى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیى هێزه‌کانى ئه‌مریکا بووه‌ ‌و بڕوانامه‌ى دکتۆراى هه‌یه‌ له‌ مێژووى ئه‌مریکا و کتێبێکى له‌سه‌ر شه‌ڕى ڤێتنام نووسیوه‌.


زۆرترین خوێندراو