که‌نه‌داپه‌ناگه‌یه‌ک بۆ کۆچبه‌ران دروست ده‌کات

2/21/2017 4:05:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








پۆلیسى که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانى زیاتر کردووه‌ له‌سه‌ر سنوورى کویبێک و کاربه‌ده‌ستانى سنووره‌که‌ش په‌ناگه‌یه‌کى کاتییان دروست کردووه‌ بۆ ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ى له‌ ئه‌مه‌ریکاوه‌ دێن و داواى مافى په‌نابه‌رێتى ده‌که‌ن و ژماره‌شیان له‌ زیادبووندایه‌.

ده‌زگاى خزمه‌تگوزارى سه‌ر سنورى که‌نه‌دا له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى ژێرزه‌مینێکى به‌کارنه‌هاتووى کردووه‌ به‌ په‌ناگه‌یه‌ک بۆ کۆچبه‌ران. هه‌ردوو پۆلیسى ده‌زگاى سه‌رسنوور و پۆلیسى که‌نه‌دى ستافه‌کانیان له‌ شوێنه‌کانى تره‌وه‌ ده‌هێنن بۆ سه‌ر سنوور بۆ ئه‌وه‌ى کار بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى کۆچبه‌راندا.

ده‌زگاى خزمه‌تگوزارى سه‌ر سنوور وتى ژماره‌ى ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ى که‌ له‌ ئه‌مه‌ریکاوه‌ دێن بۆ که‌نه‌دا و داواى مافى په‌نابه‌رێتى ده‌که‌ن ئه‌مساڵ زیادى کردووه‌ له‌چاو ساڵانى 2015-2016دا ئاماژه‌شى به‌وه‌دا مانگى پێشوو 452 که‌س داواى مافى په‌نابه‌رێتى کردووه‌ له‌ کاتێکدا له‌ مانگى یه‌کى ساڵى پێشوو ته‌نها 137 که‌س داواى کردبوو.

شایه‌نى باسه‌ شارى مۆنتڕیاڵى که‌نه‌دا که‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین شارى که‌نه‌دایه‌ دوێنێ ڕایگه‌یاند که‌ پارێزگارى له‌ کۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌کان ده‌کات و خزمه‌تگوزارییان پێشکه‌ش ده‌کات.




سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


زۆرترین خوێندراو