دوو بڕیارى کۆشکى سپیى ده‌بێته‌ هۆى دوورخستنه‌وه‌ى هه‌زاران کۆچبه‌ر له‌ئه‌مه‌ریکا

2/22/2017 4:12:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








کۆشکى سپیى ئه‌مریکا دوو پاشکۆى بڕیارى ده‌رکردووه‌، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێیان بکات ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆى دوورخستنه‌وه‌ى هه‌زاران کۆچبه‌ر که‌ ڕوویان له‌و وڵاته‌ کردووه‌.  

واشنتۆن پۆست بڵاویکرده‌وه‌ که‌ کۆشکى سپى دوو پاشکۆى بڕیارى ده‌رکردووه‌ ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بکرێن ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى یه‌کجار زۆر په‌نابه‌ر که‌ ڕوویان له‌ ئه‌مریکا کردووه‌ بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ وڵاته‌کانى خۆیان.

به‌پێى سه‌رچاوه‌که‌، جێبه‌جێکردنى ئه‌و یادداشتانه‌ پاره‌ى زۆر و سه‌رچاوه‌ى مرۆیى زۆریان پێویسته‌، ئه‌گه‌ر وڵاته‌که‌ ئه‌و خه‌رجییه‌ ده‌سته‌به‌ر و ئه‌و ژماره‌یه‌ کارمه‌ند بۆ جێبه‌جێکردنیان دابین بکات ئه‌وا، ژماره‌یه‌کى زۆر په‌نابه‌ر له‌ وڵاته‌که‌ دوور ده‌خاته‌وه‌.

دۆناڵد ترا‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ به‌رایى ده‌ستبه‌کاربوونیدا بڕیارێکى ده‌رکرد به‌ ڕاگرتنى کۆچبه‌ر و پێدانى ڤیزا بۆ هاووڵاتییانى حه‌وت وڵاتى زۆرینه‌ موسوڵمان که‌ عێراقیشى تێدایه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆى ناکۆکى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى دادوه‌ریى له‌ وڵاته‌که‌ و خه‌ڵکێکى زۆر له‌ جیهان.


زۆرترین خوێندراو