یونیسێف : ١.٤ ملیۆن منداڵ له‌ جیهاندا خه‌ریکه‌ له‌ برسان ده‌مرن

2/23/2017 3:37:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







یونیسێف بڵاویکرده‌وه‌، له‌ هه‌ندێک له‌ وڵاتانى ئه‌فریقیا نزیکه‌ى ١.٤ ملیۆن منداڵ خه‌ریکه‌ له‌ برسا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. 

 به‌پێى به‌دواداچوونێکى یونیسێف، ئه‌و منداڵانه‌ به‌شى زۆریان له‌ وڵاته‌کانى سودان، سۆماڵ، نه‌یجیریا و یه‌مه‌نن. ڕێکخراوى خۆراکى جیهانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ شه‌ش مانگى داهاتوودا، به‌ هۆى نه‌بوونى خۆراکه‌وه‌ گیانى ٢٠ ملیۆن که‌س ده‌که‌وێته‌ ‌مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌نتۆنى له‌یک، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى یونیسێف له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ خه‌ریکه‌ کات له‌ده‌ست ده‌چێت و زیاتر له‌ ملیۆنێک منداڵ له‌به‌ر برسێتییه‌ک ده‌مرن که‌ به‌ده‌ستى مرۆڤ دروست کراوه‌. 

 له‌و ڕووه‌وه‌ به‌رپرسه‌که‌ى یوئێن داوا ده‌کات جیهان په‌له‌ بکات و کاره‌ساتى برسێتى شاخى ئه‌فریقیا ساڵى ٢٠١١ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو