سکرتێرى یوئێن: له‌ به‌دیهاتنى ئاشتى له‌ سووریا دڵنیا نیم

2/23/2017 3:40:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ڕۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست، بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌نتۆنیو گۆتێراس سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ به‌دیهاتنى ئاشتى له‌ سووریا دڵنیا نییه‌. 

 ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ى گۆتێراس له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌مڕۆ له‌ جنێڤ گفتوگۆکانى ئاشتى نێوان  نوێنه‌رانى ڕژێمى ئه‌سه‌د و لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانى سووریا به‌ ناوبژیوانیى نێرده‌ى تایبه‌تى ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى سووریا ستیڤان دیمستورا ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌.

له‌و باره‌وه‌یه‌، ئه‌نتۆنیو گۆتێراس سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت " اشتى کاتێک به‌دى دێت که‌ لایه‌نه‌کانى دانوستانکار هیچیان پێشبینى بردنه‌وه‌ نه‌که‌ن." 

 به‌ پێى سه‌رچاوه‌که‌، مه‌به‌ستى گۆتێراس ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئێستادا ڕژێمى ئه‌سه‌د براوه‌یه‌ و مه‌ترسى له‌سه‌ر ڕووخانى کورسییه‌که‌ى نه‌ماوه‌، بۆیه‌ گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کان هاوسه‌نگ نابێت.


زۆرترین خوێندراو