له‌ کۆشکى سپى ڕێگرى له‌ ده‌زگاى میدیایى ده‌کرێ‌

2/26/2017 3:58:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ژماره‌یه‌ک ده‌زگاى زۆر ناسراوى ئه‌مریکا ڕێگایان پێنه‌درا بچنه‌ ڕووماڵکردنى وته‌کانى وته‌بێژى کۆشکى سپی.

 بۆ یه‌که‌مجار ژماره‌ى ده‌زگاى ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌وانیى زۆر ناسراوى ئه‌مریکا ڕێگایان پێنه‌درا بچنه‌ ڕووماڵکردنى کۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ى سیان سپایسه‌ر وته‌بێژى کۆشکى سپی.  به‌پێى (سی.ئێن.ئێن) که‌ له‌وانه‌ بوو ڕێگه‌ى پێنه‌درا، وته‌بێژه‌که‌ داوایکرد به‌ بێ کامێرا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ندێک پرس بکات. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ کۆبوونه‌وه‌که‌شى بردووه‌ته‌ هۆڵێکى دیکه‌ى کۆشکى سپی. 

به‌پێى سه‌رچاوه‌که‌، ئه‌و ده‌زگایانه‌ى ڕێگه‌یان پێ نه‌درا، ئه‌وانه‌ بوون که‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌ى لێگرتوون. به‌شێک له‌ میدیایانه‌ى ڕێگه‌یان پێ نه‌درا، بریتى بوون له‌: سی.ئێن.ئێن، بووز فید، نیویۆرک تایمز، زه‌هیڵ، پۆلتیکۆ، بی.بی.سی، ده‌یلى مه‌یل، نیویۆرک تایمز ده‌یلی، لۆس ئه‌نجلۆس تایمز.


زۆرترین خوێندراو