له‌ ئه‌ڵمانیا پیاوێک به‌هۆى بونى که‌لوپه‌لى دروستکردنى بۆمبى ده‌ستگیر ده‌کرێ

2/26/2017 4:02:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






    
ۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڕایگه‌یاند، له‌ ئه‌ڵمانیا پیاوێکى ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ ده‌ستگیرکرا که‌ له‌ ماڵه‌که‌یدا که‌لوپه‌لى دروستکردنى بۆمبى هه‌بوو. 

به‌پێى سه‌رچاوه‌که‌ پۆلیسى هه‌رێمى له‌وه‌ر سه‌کسۆنیا پیاوێکى ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵى ئه‌ڵمانى ده‌ستگیر کردووه‌ و له‌ ماڵه‌که‌یدا ده‌ستى به‌سه‌ر که‌لوپه‌لى دروستکردنى بۆمبدا گرتووه‌. 

 به‌پێى لێدوانى پۆلیسى ئه‌و هه‌رێمه‌، ئه‌و که‌سه‌ نیازى ئه‌نجامدانى کرده‌وه‌ى تیرۆریستى هه‌بووه‌ دژ به‌ پۆلیس و ئاسایش و سه‌ربازى ئه‌ڵمانی. 

هه‌روه‌هائاماژه‌شى به‌وه‌ کردووه‌ که‌ که‌سه‌که‌ ناوى ئاشکرا نه‌کراوه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، سه‌ر به‌ گرووپه‌ وه‌هابییه‌ سه‌له‌فییه‌کان بووه‌.


زۆرترین خوێندراو