4
7 تورکیا به‌نیازى کڕینى سیسته‌مى به‌رگرییه‌ له‌ ڕووسیا
13/3/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







به‌پێى هه‌واڵێکى ڕۆژنامه‌ى ستارى تورکی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆککۆمارى تورکیا ‏ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر ناتۆ سیسته‌مى به‌رگریى پێشکه‌وتوویان نه‌داتێ، ئه‌وان بیر له‌ ڕێگه‌چاره‌یه‌کى ‏دیکه‌ ده‌که‌نه‌وه‌، به‌رپرسێکى سه‌ربازیى ڕووسیاش ده‌ڵێت، به‌ وه‌رگرتنى سیسته‌مى به‌رگریى ‏S400‎‏ ‏ئه‌ردوغان ده‌بێته‌ ده‌سه‌ڵاتدارى ناوچه‌که‌.‏

کۆرتێنچکۆڤ بسپۆرى سه‌ربازیى سوپاى ڕووسیا ده‌ڵێت سیسته‌مى به‌رگرى ‏S400‎‏ به‌هێزترین و مۆدێرنترین ‏چه‌کى جیهانه‌، ئه‌گه‌ر تورکیا ئه‌و سیسته‌مه‌ به‌ده‌ست بێنێت که‌ له‌ ژێر چاودێریى ڕووسه‌کاندا ده‌بێت، ‏گۆره‌پانى ئاسمانى تورکیا به‌ ته‌واوه‌تى پارێزراو ده‌بێت.‏

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات، سیسته‌مى ‏S400‎ى ڕووسى له‌کار نه‌که‌وتووه‌ وه‌ک ڕۆژئاواییه‌کان ‏باسى لێوه‌ ده‌که‌ن، بۆیه‌ نابێت تورکیا ساردبێته‌وه‌ له‌ کڕینى ئه‌و سیسته‌مه‌ و هه‌ر کاتێک ئه‌ردوغان ‏ئه‌و سیسته‌مه‌ به‌ده‌ست بینێت ده‌بێته‌ ده‌سه‌ڵاتدارى ناوچه‌که‌.‏

شایانى باسه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى شه‌ێ‌ و ئاڵوزییه‌کانى سووریا، په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ ‏ئه‌مریکا و ئه‌وروپا تووشى به‌رزى و نزمى بووه‌ و دواجار به‌هۆى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆکه‌یه‌کى ‏ڕووسى گرژى که‌وته‌ نێوان ئه‌و هه‌ردوو وڵات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ردانى ئه‌ردوغان بۆ موسکۆ، ‏په‌یوه‌ندییه‌کان ئاسایى کرانه‌وه‌ و چه‌ند ڕێکه‌وتنێک له‌نیوان هه‌ردوو وڵاتدا ئه‌نجامدران، یه‌کێک له‌و ‏بابه‌تانه‌ى باسى لێوه‌ ده‌کرێت، کڕینى سیسته‌مى به‌رگریى ‏S400‎ى ڕووسییه‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group