4
7 ئێران دروستکردنى کارگه‌ى چه‌ک له‌لوبنان ڕه‌تده‌کاته‌وه‌
15/3/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئێران ڕه‌تى کرده‌وه‌ که‌ کارگه‌ى دروستکردنى چه‌کى له‌ لوبنان دامه‌زراندبێت. 

ڕۆژنامه‌یه‌کى کوێتى بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ئێران له‌ لوبنان کارگه‌یه‌کى دروستکردنى چه‌کى سه‌ربازى دامه‌زراندووه‌. به‌ پێى هه‌واڵێکى ڕۆژنامه‌ى الجریده‌ى کوێتى که‌ سایتى الوقتى ئێرانى بڵاویکرده‌وه‌، له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کى تایبه‌ته‌وه‌ ئاشکراى کردووه‌ که‌ سوپاى پاسدارانى ئێران چه‌ندین کارگه‌ى دروستکردنى چه‌کى له‌ شوێنه‌ جیاجیاکانى لوبنان دامه‌زراندووه‌ و به‌رهه‌مه‌کانى ته‌سلیم به‌ ڕێکخراوى حزبوڵڵاى لوبنان ده‌کرێت.

وه‌ک له‌ ڕاپۆرته‌که‌ى الجریده‌دا هاتووه‌، ئه‌و چه‌کانه‌ بریتین له‌ جۆره‌کانى چه‌کى سووک و مووشه‌کى زه‌مینى و دژه‌ ئاو و دژه‌تانک، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى و فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان که‌ تواناى هه‌ڵگرتنى مادده‌ى ته‌قینه‌وه‌ى هه‌یه‌. حزبوڵڵاش ئه‌و چه‌کانه‌ى له‌ شه‌ڕى سووریادا تاقیکردووه‌ته‌وه‌.

شایانى باسه‌، ئێران ئه‌و هه‌واڵه‌ى ڕۆژنامه‌ى الجریده‌ى کوێتى ڕه‌تکرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌ستى داوه‌ته‌ بڵاوکردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و ڕاپۆرت و لێدوان له‌دژى کۆمارى ئیسلامیى ئێران.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group