ئه‌مریکا هه‌زار سه‌ربازى خۆى ڕه‌وانه‌ى سووریا ده‌کات

3/16/2017 2:42:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







واشنتۆن پۆست، ئاشکراى کرد که‌ ئه‌مریکا  هێزێکى خۆى که‌ پێکهاتووه‌ له‌ هه‌زار سه‌رباز له‌ سه‌روبه‌ندى ئازادکردنى شارى ڕه‌ققه‌دا ده‌نێرێت بۆ سوریا.  

ڕۆژنامه‌که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات " ئه‌مریکا هه‌زار سه‌ربازیى خۆى بۆ سووریا ده‌نێرێت و به‌مه‌ش به‌ ته‌واوه‌تى ستراتیژیى ئه‌م حکومه‌ته‌ نوێیه‌ى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ى باراک ئۆباما ده‌گۆڕێت".

 له‌ هه‌واڵه‌که‌شدا هاتووه‌: "ئه‌گه‌رچى بڕیاره‌که‌ هێشتا ده‌بێ له‌لایه‌ن جێمس مه‌تى وه‌زیرى به‌رگرى و دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکه‌وه‌ ئیمزا بکرێت، به‌ڵام پرسى ڕه‌وانه‌کردنى هێز بۆ سووریا یه‌کلایى بووه‌ته‌وه‌." 

 ئه‌م بڕیاره‌ش وه‌ک واشنتۆن پۆست ده‌نووسێت،‌ هێزه‌کانى ئه‌مریکا ده‌باته‌ یه‌کێک له‌ مه‌ترسیدارترین گۆڕه‌پانه‌کانى شه‌ێ‌ له‌ جیهاندا و ئه‌رکیان ڕاوێژکردن ده‌بێت بۆ هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کان.


زۆرترین خوێندراو