کوێت به‌ مه‌رج گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کات

3/16/2017 2:45:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رپرسێکى باڵا له‌ حکومه‌تى کوێت ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ى به‌ مه‌رج گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کات. 

ئاژانسى فارس هه‌واڵێکى ئاژانسى فه‌رمیى کوێت (کۆنا)ى بڵاو کرده‌وه‌ که‌ تیایدا خالد جارالله‌ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کوێت ڕایگه‌یاندووه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌ستوه‌رنه‌دانى تاران له‌ کاروبارى ناوخۆى وڵاتانى ناوچه‌که‌.

سه‌رچاوه‌که‌ هه‌روه‌ها له‌ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کوێتى گواسته‌وه‌ که‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى نامه‌یه‌کى له‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆک کۆمارى ئێرانه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ هیواى خواست کۆتایى به‌ ده‌ستوه‌ردانه‌کانى ئێران له‌ کاروبارى ناوخۆى وڵاتانى ناوچه‌که‌ کۆتایى بێت و هه‌ڵوێستى کوێتى دووپات کرده‌وه‌ که‌ ڕاگرتنى ئه‌و سیاسه‌ته‌یه‌ و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ کاریگه‌رى له‌سه‌ر گفتوگۆکان و ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگیریى وڵاتانى ناوچه‌که‌ ده‌بێت.


زۆرترین خوێندراو