چوار سه‌ناتۆرى ئه‌مریکى دژى ڕۆڵى ئێران و ڕووسیان له‌ سووریا

3/16/2017 2:49:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئاژانسى فارسى ئێرانى بڵاوى کرده‌وه‌ که‌ چوار سه‌ناتۆرى ئه‌مریکى بڕیارنامه‌یه‌کیان پێشکه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نى پیرانى وڵاته‌که‌یان کردووه‌ له‌سه‌ر ئیدانه‌کردنى کرده‌وه‌کانى ئێران و ڕووسیا له‌ ناو خاکى سووریا. 

به‌ پێى سه‌رچاوه‌که‌، جۆن مه‌ککین سه‌رۆکى لیژنه‌ى کاروبارى سه‌ربازیى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریکا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌گه‌ڵ سێ سه‌ناتۆرى دیکه‌ بڕیارنامه‌یه‌کیان داوه‌ته‌ سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى پیران و تیایدا پشتیوانیى سه‌ربازى و سیاسیى تاران و مۆسکۆ له‌ حکومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د مه‌حکوم ده‌که‌ن و داواى پاراستنى گیانى هاووڵاتییان و فریاگوزارانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ن.

بڕیارنامه‌ى سه‌ناتۆره‌کانى ئه‌مریکا هه‌روه‌ها داواى له‌ هه‌ردوو وڵاتى ڕووسیا و ئێران کردووه‌ له‌ زووترین کاتدا ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان له‌ ناو سووریا ڕابگرن و ڕێگه‌ به‌ کاروانه‌ فریاگوزارییه‌کان بده‌ن هاوکارییه‌ مرۆییه‌کان بگه‌یه‌ننه‌ ناوچه‌ شه‌ڕلێدراوه‌کان.


زۆرترین خوێندراو