ڕووسیا له‌ دژى بڕیارێکى کۆشکى سپى ده‌وه‌ستێته‌وه‌

3/26/2017 4:34:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ڕووسیا ڕه‌خنه‌ى له‌ بڕیارێکى ئه‌مریکا گرت ده‌رباره‌ى سه‌پاندنى ئابڵۆقه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه‌ که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌.

 به‌ پێى هه‌واڵێکى ڕه‌شا توده‌ى که‌ سه‌رچاوه‌کانى ئێران بڵاویان کرده‌وه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا ڕه‌خنه‌ى له‌و بڕیاره‌ى ئه‌مریکا گرت که‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ٨ دامه‌زراوه‌ى ڕووسى له‌وانه‌ کۆمپانیاکانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ئه‌کادیمیاى فڕۆکه‌وانیى ڕووسیاى خستووه‌ته‌ ناو لیستى ئابڵۆقه‌ى ئه‌و دامه‌زراوانه‌ که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ پرۆگرامى مووشه‌کیى ئێران و کۆریاى باکووره‌وه‌ هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ى ڕووسیا به‌یاننامه‌یه‌کى ماریا زاخارۆف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى بڵاو کرده‌وه‌ که‌ تیایدا ده‌ڵێت ئه‌و سزایانه‌ نابنه‌ گرفتى تازه‌ بۆ ڕووسیا، به‌ڵام به‌رده‌وامیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌سه‌ر ئاستى جیهانى لاواز ده‌کات.

جێى باسه‌، ڕۆژى هه‌ینی، کۆشکى سپیى ئه‌مریکا کۆمه‌ڵێک سزاى نوێى به‌ سه‌ر ٣٠ دامه‌زراوه‌ و که‌سایه‌تى له‌ ١٠ وڵاتى جیهان سه‌پاند له‌به‌ر هاوکاریکردنى ئێران له‌ پرۆگرامى مووشه‌کى و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ى چه‌ک و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى بۆ کۆریاى باکوور و سووریا.


زۆرترین خوێندراو