4
7 تره‌مپ گۆڕانى بیروڕاى له‌سه‌ر سوریا و ڕوسیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت
13/4/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ کۆنفرانسێکى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سکرتێرى گشتیى په‌یمانى ناتۆ، جێنس شتۆڵتنبێرگ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند بیروڕاکانى به‌خێرایى له‌سه‌ر سووریا و ڕووسیا گۆڕانکاریى به‌سه‌دا دێت.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌و کۆنفرانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا ڕایگه‌یاند، بیروڕاکانى به‌ خێرایى گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا دێت له‌سه‌ر ئه‌و دوو وڵاته‌، هه‌روه‌ها ستایشى چینى کرد که‌ له‌ دژى ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگى نه‌داوه‌ بۆ پرۆژه‌ بڕیارێک بۆ سه‌رزه‌نشتکردنى ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى که‌ له‌ وه‌ڵامى هێرشه‌ کیمیاییه‌که‌ى ڕژێمى سووریا کردی. ئه‌و پرۆژه‌ بڕیاره‌ش له‌ لایه‌ن ڕووسیاوه‌ هه‌وڵى بۆ دراوه‌.  ترامپ وتى "ئه‌م هه‌نگاوه‌ ڕووسیا گۆشه‌گیر ده‌کات."

سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد، ئه‌گه‌ر بزانێ که‌ ڕووسیا ده‌ستى هه‌بووه‌ له‌ گازى سارینى ده‌مار که‌ به‌کارهاتووه‌، ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا و ڕووسیا ده‌گاته‌ نزمترین ئاستى خۆی. ناوبراو هه‌روه‌ها، ئه‌سه‌دى به‌ قه‌ساب وه‌سف کرد و وتى "پێموایه‌ ده‌بێ شتێک له‌و قه‌سابه‌ بکه‌ین، گومانم نییه‌ ئه‌وه‌ى کردوومانه‌ ڕاسته‌"‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا گۆڕانکاریه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد ده‌بێت ؟


فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
با یادى شه‌هیدانى سۆسیالست و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بکرێته‌ سه‌ره‌تاى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتی
شیکاری ده‌رونناسی وێنه‌ی منداڵان
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌ى "به‌رد" روویکرده‌ شاخ
هه‌رێمى کوردستان له‌ نێوان داعش و میلیشیا شیعه‌کاندا
Created by AVESTA Group