4
7 بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه‌ تیمێکى شاره‌زایان گه‌یشتنه‌ تورکیا
13/4/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئاژانسى ڕۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه‌، بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى و تاقیکردنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌که‌ى به‌کارهاتووه،‌ تیمێکى ڕێکخراوى جیهانى دژه‌ چه‌کى کیمیایى که‌ نووسینگه‌ى له‌ لاهایه‌ گه‌یشتنه‌ تورکیا.

ئاژانسه‌که‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌ کردووه‌ ئه‌و تیمه‌ تایبه‌ته‌ له‌ شارى لاهایه‌وه‌ سه‌ردانى وڵاتى تورکیایان کردووه‌ له‌ وێوه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ نموونه‌ى چه‌که‌ به‌کارهاتووه‌که‌ ده‌که‌ن و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕزگاربووانى هێرشه‌که‌ى خان شه‌یخوون ده‌که‌ن که‌ تیایا ٨٧ که‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا که‌ ١١ یان منداڵ بوون.

وێنه‌ى منداڵه‌کان، سه‌رنجى دنیاى ڕاکێشا، به‌جۆرێک  هه‌نگاوێکى واى نا که‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانى پێشترى یه‌کى نه‌ده‌گرته‌وه‌و له‌ وه‌ڵامى ئه‌و هێرشه‌دا ٥٩ موشه‌کى هاوێشته‌ ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازیییه‌ى که‌ گومان ده‌کرێ هێرشه‌که‌ له‌وێوه‌ کرابێ.

 به‌وته‌ى  وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریکا، به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه‌ توانیوویانه‌ ٢٠% ى فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى سووریا له‌ناو ببه‌ن.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group