ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د کارگه کیمیاییهکهى به ده‌سته‌وه نه‌داوه
16/4/2017
جه‌ماوه‌رنیوز
جه‌نه‌ڕاڵێکى پێشووى سوپاى سووریا ڕایگه‌یاندکه ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د له سووریا ته‌واوى جبه‌خانه کیمیاییهکهى له ساڵى ٢٠١٤دا به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه.
ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه ناوى زاهر لهلسهقاته و به‌ر له‌وه‌ى وڵاته‌که به‌جێ بهێڵێ سه‌رۆکایه‌تى به‌شى کاروبارى کیمیایى کردووه له هێزى سه‌ربازیى سوریادا.
به‌پێى لێدوانێکى ئه‌و جهبهڕاڵه بۆ تیلیگرافى به‌ریتانى تا ئێستا ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌د به سه‌دان ته‌ن له چه‌کى کیمیایى له بن ده‌ستیدایه.
ئه‌و ئاشکراى ده‌کات، که له ساڵى ٢٠١٤ دا ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د دانى به‌وه‌دا نا که ١٣٠٠ ته‌ن چه‌کى کیمیایى هه‌یه، به‌ڵام له ڕاستیدا دوو ئه‌وه‌نده‌ى هه‌یه و لانیکه‌م ٢٠٠٠ ته‌نى هه‌بووه، جگه له سه‌دان ته‌ن له گازى کیمیایى له جۆرى ئه‌وه‌ى له هێرشه‌که‌ى خان شهیخووندا به‌کارى هێنا.
|