4
7 سه‌رۆکى نه‌یجیریا به‌ڵێنى ئازادکردنى هه‌موو ئکچه‌کانى چیبووکى دا که‌تا ئێستا لاى بۆکۆ حه‌رام ماونه‌ته‌وه‌.
17/4/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








له‌ ساڵڕۆژى ده‌ستگیرکردنیاندا، به‌ڵێنى ئازادکردنى هه‌موو ئافره‌ته‌کانى لاى بۆکۆحه‌رام ده‌درێت

له‌ ساڵڕۆژى ده‌ستگیر کردنیاندا سه‌رۆکى نه‌یجیریا به‌ڵێنى ئازادکردنى هه‌موو کچه‌کانى چیبووکى دا که‌ تا ئێستا به‌ ده‌ستبه‌رسه‌رى لاى گروپى تیرۆریستى بۆکۆ حه‌رام ماونه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆکى وڵاته‌که‌، له‌ سێیه‌مین ساڵڕۆژى ده‌ستگیرکرانى کچانى قوتابخانه‌یه‌کى چیبووک که‌ ژماره‌یان ٢٧٦ کچه‌ قوتابى بوو، به‌ڵێنى دا که‌ هه‌وڵه‌کانى چه‌ند هێنده‌ بکات تا ئه‌وانه‌ى به‌  ده‌ستبه‌سه‌رى و کۆیلایه‌تى ماونه‌ته‌وه‌ ڕزگاریان ببێ.  ڕفاندنى ئه‌و کچانه‌، یه‌کێک بوو له‌ کاره‌ هه‌ره‌ دڕندانه‌کانى شه‌ڕى بۆکۆ حه‌رام که‌ ماوه‌ى هه‌شت ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ ‌و ئاسۆى کۆتایى هاتنى دیار نییه‌.  له‌ کاتى ده‌ستگیرکردنیانه‌وه‌، ناوبه‌ناو به‌ هۆى میانگیریى ناوخۆیى یان نێوده‌وڵه‌تى و به‌خشینى پاره‌ هه‌ندێکیان ئازاد کراون دوا ئازادکراوه‌کان ٢٠ کچیان بوون که‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى ڕابردوودا  به‌ نێوانبه‌ندیى خاچى سوور ئازادکران. تا ئێستا، وا مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێ که‌ ١٩٥ له‌بن ده‌ستى بۆکۆحه‌رام مابنه‌وه‌.

موحه‌مه‌د بوهاریی، سه‌رۆکى وڵاته‌که‌ وتى "حکومه‌ت له‌ په‌یوه‌ندیى به‌رده‌وامدایه‌، له‌ ڕێگاى گفتوگۆ و هه‌واڵگریى ناوخۆییه‌وه‌ تا ئه‌وانه‌ى ماونه‌ته‌وه‌ له‌ ڕفێنراوه‌کان به‌سه‌لامه‌تى ڕزگار بکرێن."  وتیشی" به‌ هۆى سه‌رچاوه‌ى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ به‌ ڕفێنه‌ره‌کانیان گه‌یشتووین و هه‌رچى له‌ تواناماندا بێ ده‌یکه‌ین تا به‌ سه‌لامه‌تى ڕزگاریان بکه‌ین."


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group