4
7 حزبێکى به‌ریتانیا داوا ده‌کات ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانى له‌ هاوسه‌رى به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د وه‌ربگیرێته‌وه‌
17/4/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







حزبى لیبراڵ دیموکراتى به‌ریتانیا له‌ ڕێگه‌ى وته‌بێژه‌که‌ى بۆ کاروبارى ده‌ره‌وه‌ داواى له‌ حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى کرد ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانى له‌ ئه‌سما ئه‌لئه‌سه‌د هاوسه‌رى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکى سووریا وه‌ربگیرێته‌وه‌ به‌ هۆى پشتیوانیى به‌رده‌وامى بۆ کرده‌وه‌ دڕندانه‌کانى ڕژێمى ئه‌سه‌د.

بی.بی.سى بڵاویکرده‌وه‌، که‌ وته‌بێژى حزبى لیبراڵ دیموکراتى به‌ریتانیا داواى کردووه‌ ناسنامه‌ى به‌ریتانى له‌ ئه‌سما ئه‌لئه‌سه‌د بسه‌نرێته‌وه‌ و وتوویه‌تی" له‌ کاتێکدا بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ داوا له‌ وڵاتان ده‌کات هه‌وڵى زیاتر دژى کرده‌وه‌کانى ئه‌سه‌د بده‌ن، له‌سه‌ر به‌ریتانیاشه‌ که‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانى له‌ ئه‌سما ئه‌لئه‌سه‌د بسه‌نێته‌وه‌ به‌ هۆى پشتیوانیى به‌رده‌وامى بۆ کرده‌وه‌ دڕندانه‌کانى هاوسه‌ره‌که‌ی".

له‌م ماوه‌ى دواییدا، ئه‌سما وێنه‌ى کاته‌ خۆشه‌کانى له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانى له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاو کرده‌‌وه‌ ‌و له‌ دواى هێرشه‌که‌ى ئه‌مریکاش بۆ سه‌ر بنکه‌ سه‌ربازییه‌که‌ى سووریا نوسیبووى " ئه‌و هێرشه‌ نیشانه‌ى کورتبینى و کوێرى ئه‌مریکایه‌."  ئه‌سما، له‌ دایک و باوکێکى سوورى له‌ به‌ریتانیا له‌دایکبووه‌ و له‌ بوارى زانستى کۆمپیوته‌ردا خوێندنى ته‌واو کردووه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا گۆڕانکاریه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد ده‌بێت ؟


ڕه‌هه‌نده‌کانى ئه‌ودیوى سه‌ردانى شاندى هه‌رێم بۆ به‌شدرى کۆنفراسى ئاسایشى جیهانی
سه‌یرکه‌ن دوێنێ له‌شارى نیویۆڕک چى ڕوویدا؟!
تورکیا به‌ره‌و که‌نارى سوڵتانیه‌ت ...!
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌ى "به‌رد" روویکرده‌ شاخ
هه‌رێمى کوردستان له‌ نێوان داعش و میلیشیا شیعه‌کاندا
Created by AVESTA Group