4
7 هێرشبه‌ره‌که‌ى بازاڕى به‌رلینى کریسمه‌س، ئه‌ندامى داعش بووه‌
18/4/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







دێرشپیگڵ بڵاویکرده‌وه‌، ئه‌و که‌سه‌ى هێرشه‌که‌ى بازاڕى به‌رلینى کرد له‌ کریسمسدا ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانى له‌ داعشه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌. 

گۆڤارى دێرشپیگڵى ئه‌ڵمانى بڵاویکرده‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ى که‌ له‌ جه‌ژنى کریسمسدا به‌ بارهه‌ڵگرێک خۆى کرد به‌ ناو ئاهه‌نگگێڕانى سه‌رى ساڵ و ١٢که‌سى کوشت، ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانى له‌ داعشه‌وه‌ پێدراوه‌.

گۆڤاره‌که‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵگریى ئه‌ڵمانى له‌ ئیمارات بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ (ئه‌نس عه‌مری) که‌ توونسى بوو مافى په‌نابه‌ریى له‌ ئه‌ڵمانیا ڕه‌تکرابووه‌وه،‌ ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانى له‌ تیمێکى داعشه‌وه‌ بۆ چووبوو ئه‌و هێرشه‌ بکات.  به‌پێى گۆڤاره‌که‌، ئه‌و تیمه‌ى داعش له‌ هه‌ڵمه‌تێکى دیکه‌ى پۆلیسى ئه‌ڵمانیا دۆزراونه‌ته‌وه‌ که‌ کراونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و داعشانه‌ى که‌ خۆیان وه‌ک په‌نابه‌ر ده‌ناسێنن. 

 ئه‌نه‌س عه‌مری، چوار ڕۆژ دواى کرده‌ تیرۆریستییه‌که‌ی، له‌ شارى میلان له‌لایه‌ن پۆلیسى ئیتاڵیاوه‌ کوژرا.  داعش، فه‌رمانى هه‌بووه‌ که‌ هێرش بکرێته‌ سه‌ر هاووڵاتییانى ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانانى دژى داعش ئه‌و هێرشه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group