4
7 ڕێکخراوێکى جیهانی : له‌ هێرشه‌که‌ى خان شه‌یخوونى سووریا چه‌کى کیمیایى به‌کار هاتووه‌
20/4/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ڕێکخراوى جیهانیى ڕێگرتن له‌ چه‌کى کیمیایى ڕایگه‌یاند له‌ هێرشه‌که‌ى خان شه‌یخوونى سووریا چه‌کى کیمیایى به‌کار هاتووه‌. دواى ئه‌وه‌ى تیمێکى ڕێکخراوى جیهانیى ڕێگرتن له‌ به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى گه‌یشتنه‌ تورکیا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایی، ڕێکخراوه‌که‌ ده‌ڵى بێ هیچ گومانێک گازى سارین له‌ هێرشه‌که‌ى خان شه‌یخوون به‌کار هاتووه‌.

به‌ پێى هه‌واڵێکى (بی.بی.سی)، ڕێکخراوه‌که‌، دواى تاقیکردنه‌وه‌ى چه‌ند نموونه‌یه‌ک ڕایگه‌یاند که‌ بێ هیچ دوو دڵییه‌ک ده‌توانین بڵێین له‌لایه‌ن ڕژێمى ئه‌سه‌ده‌وه‌ چه‌کى کیمیایى بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر خان شه‌یخوون به‌کار هاتووه‌.  ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات ئه‌و گازه‌ کیمیاییه‌ى که‌ به‌کارهاتووه‌ گازى سارینه‌.

دواى ئه‌وه‌ی، فڕۆکه‌کانى سه‌ر به‌ ڕژێمى ئه‌سه‌د هێرشیان کرده‌ سه‌ر شارۆچکه‌ى خان شه‌یخوونى نزیک شارى حه‌له‌ب، ٨٧ که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا که‌ ١١یان منداڵ بوون و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون، ئاسه‌وارى گازى کیمیایى به‌ قوربانییه‌کانه‌وه‌ دیاربوو، زوو هه‌واڵگریى ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌ به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى کرد له‌و هێرشه‌دا و سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ تۆڵه‌ى ئه‌و هێرشه‌دا ٥٩ مووشه‌کى تۆماهۆکى گرته‌ ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازییه‌ى که‌ هێرشه‌که‌ى لێوه‌ کرابوو.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group