کۆڕبه‌‌ندێک بۆ وڵاتانى خاوه‌ن شارستانێتییه‌ کۆنه‌کان له‌ یۆنان به‌ڕێوه‌چوو

4/25/2017 7:15:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا به‌ به‌شداریى ١٠ وڵات، کۆڕبه‌ندى شارستانێتییه‌ مێژووییه‌ کۆنه‌کان له‌ وڵاتى یۆنان به‌ڕێوه‌چوو.

 به‌پێى هه‌واڵى رڕۆژنامه‌ى لاستامپاى ئیتاڵى وڵاتانى به‌شداربوو له‌و کۆڕبه‌نده‌ بریتین له‌ ئیتاڵیا، یۆنان، میسر، عێراق، بۆلیڤیا، هیندستان، ئێران ، چین، پیرۆ.

ئه‌م کۆڕبه‌نده‌ ، هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندى و هاوکاریى کولتورى و که‌له‌پوورى بۆماوه‌ى مێژوویى له‌و وڵاتانه‌دا که‌ میراتگریى شارستانییه‌ته‌ کۆنه‌کانن و ٤٠% ى دانیشتووانى زه‌مین تیایاندا ده‌ژین.

به‌پێى سه‌رچاوه‌که‌، بۆ ئه‌مساڵ له‌ به‌شێکى تایبه‌تدا باس له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندڕۆ و تیرۆریسته‌کان کرا،  که‌ دوژمنى شارستانییه‌ته‌کانن و زیانى گه‌وره‌یان بۆ بۆماوه‌ى شارستانییه‌ته‌کان و شوێنه‌واره‌ به‌نرخه‌ مێژووییه‌کان گه‌یاندووه‌.

 


زۆرترین خوێندراو