بوونى په‌یوه‌ندیى نێوان بانده‌ قاچاخچییه‌کانى بازرگانى مرۆڤ و هه‌ندێک له‌ ‌تیمه‌کانى هاوکاریى مرۆیی

4/25/2017 7:23:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







بوونى په‌یوه‌ندیى نێوان بانده‌ قاچاخچییه‌کانى بازرگانى مرۆڤ و هه‌ندێک له‌ ‌تیمه‌کانى هاوکاریى مرۆیی

داواکارى گشتى ئیتاڵیا به‌ڵگه‌ى ده‌ست که‌وتووه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فونى له‌ نێوان بازرگانانى مرۆڤ له‌ لیبیا و هه‌ندێک گرووپى هاوکاریى مرۆیى که‌ فریاى به‌له‌مه‌کان ده‌که‌ون کاتێک که‌ مه‌ترسیى ده‌ریایان له‌سه‌ره‌.

رڕۆیته‌رز بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، که‌ کارمیلۆ زووکارو سه‌رۆکى داواکارى گشتى له‌ دوورگه‌ى سیسلیا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ دواى ئه‌وه‌ى گله‌ییه‌کى زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه‌ ناحکومییانه‌ پێگه‌یشتووه‌ که‌ کارى فریاگوزاریى به‌له‌مه‌کان ده‌که‌ن، لێکۆڵینه‌وه‌یان کردووه‌ ‌و بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ هه‌ندێک له‌و تیمانه‌ى ڕێکخراوه‌ ناحکومییه‌کان که‌ به‌ فریاى کۆچبه‌ران ده‌که‌ون له‌ که‌نار ده‌ریاکان، په‌یوه‌ندییان به‌ گرووپه‌ قاچاخچییه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌.

دواى ئه‌وه‌ى شه‌پۆلى کۆچبه‌رى ده‌ستى پێکرد، ئیتاڵیا بووه‌ یه‌کێک له‌ وێستگه‌ سه‌ره‌کییه‌کان له‌ ساڵى ڕابردوودا که‌ ڕێژه‌که‌ دابه‌زیبوو بۆ ٤٠%  به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى پێشتر، به‌ڵام ١٨١ هه‌زار گه‌یشتنه‌ ئه‌و وڵاته‌ ‌و  له‌ ساڵى پێشتردا به‌مه‌زه‌نده‌ ٤٦٠٠ که‌س له‌ده‌ریادا مردن، به‌ڵام له‌ ٢٠١٦دا دابه‌زى بۆ هه‌زار که‌س.


زۆرترین خوێندراو