یۆنان پرۆسه‌ى یه‌کلایکردنه‌وه‌ى که‌یسى کۆچبه‌ران خێراده‌کات

4/26/2017 9:37:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئاژانسى هه‌وڵى نیۆسکۆسمۆسى یۆنانى بڵاویکرده‌وه‌ ژماره‌ى ئه‌و لیژنانه‌ى که‌ که‌یسى کۆچبه‌ران له‌ که‌مپى دوورگه‌کانى یۆنان یه‌کلایده‌که‌نه‌وه‌ زیادکراوه‌.

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌کانى ئه‌و ئاژانسه‌ له‌ ئێستادا دوانزه‌ لیژنه‌ سه‌رقاڵى یه‌کلایکردنه‌وه‌ى که‌یسى ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ن که‌له‌ تورکیاوه‌ و له‌ ماوه‌ى ڕابردودا گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و دوورگانه‌ و به‌ووته‌ى ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ،  ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ له‌ دۆخێکى خراپدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. 

خراپى بارودۆخى ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى خراپى بارودۆخى کۆچبه‌ران له‌ که‌مپى دوورگه‌کانى ناورۆ و پاپانیوگینیا که‌ هاوشێوه‌ى کۆچبه‌رانى که‌مپى دوورگه‌کانى یۆنان گیریانخوارده‌وه‌ و ڕێگه‌یانپێنادرێت داواى مافى په‌نابه‌رێتى له‌ ئوسترالیا بکه‌ن چونکه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ وبه‌به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بکه‌ن. به‌گوێره‌ى زانیاریه‌ میدیایه‌کانیش ، به‌شێک له‌و کۆچبه‌رانه‌ى ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ به‌ڕه‌گه‌ز کوردن. 

سه‌باره‌ت به‌واده‌ى یه‌کلایکردنه‌وه‌ى که‌یسى ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ش له‌دوورگه‌کانى یۆنان ، ئه‌و ئاژانسه‌ ده‌ڵێت له‌ ئێستادا له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا که‌یسى ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ یه‌کلایده‌کرێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ له‌کۆى 2580 که‌یس که‌له‌ ماوه‌ى ساڵى راِبردوودا پێشکه‌شکراون ته‌نها 1300 که‌یسیان یه‌کلایکراونه‌ته‌وه‌. 

به‌گوێره‌ى ئامارى کۆمیسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وروپاش ، له‌ماوه‌ى دوانزه‌ مانگى ڕابردوودا به‌گشتى زیاتر له‌ 30 هه‌زار و 500 کۆچبه‌ر له‌ تورکیاوه‌ گه‌شتونه‌ته‌ که‌ناراوه‌کانى یۆنان. 


زۆرترین خوێندراو