ئه‌مریکا داوا ده‌کات گوشار بخرێته‌ سه‌ر ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕى سووریا

4/30/2017 7:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







نوێنه‌رى ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، داواى له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى کرد، تا هه‌موو گوشارێک بخه‌نه‌ سه‌ر ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕى سووریا.  

نیکى هالای، باڵیۆزى ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، داوایکرد ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕووسیا ڤیتۆش به‌کار بهێنێ، با ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش هه‌وڵى خۆى هه‌ر بدات و کارێک بکات.

هالای، وتى چونکه‌ ڕوسیا له‌ ماوه‌ى ئه‌و شش ساڵه‌ى شه‌ڕدا هاوپه‌یمانى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکى ڕژێمى سووریا بووه، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ده‌توانێت کۆتایى به‌شه‌ڕه‌که‌ بهێنێت. به‌پێى واشنتۆن پۆست، تا ئێستا هه‌شت جار له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ڕووسیا بڕیارى دژ به‌ ڕژێمى سووریاى ڤیتۆ کردووه‌.


زۆرترین خوێندراو