ژاپۆن و یوئێن لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کاریگه‌ریى شه‌ڕى داعش له‌سه‌ر ژنان بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌

5/14/2017 3:59:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌ هاوکارى حکومه‌تى ژاپۆن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کاریگه‌ریى شه‌ڕى داعش له‌سه‌ر ئافره‌ت بڵاو ده‌کاته‌وه‌.

 ئاژانسى یوئێن ڤومه‌ن، که‌ ئاژانسى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ به‌ کاروبارى جه‌نده‌رى و تواناسازیى ئافره‌ت، به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئۆکسفام و ڕێکخراوى ئه‌کفه‌ر، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌کانى عێراق بڵاوده‌کاته‌وه‌ که‌شه‌ڕى داعش کارى تێکردوون.

به‌پێى ئه‌و ئاژانسه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان حکومه‌تى ژاپۆن پاڵپشتى دارایى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى کردووه‌ و پرۆگرامى لیپى یوئێن ڤومه‌ن جێبه‌جێى کردووه‌ که‌ گرنگى ده‌دات به‌ ژیان و گوزه‌ران، خۆڕاگری، جێگه‌ى ئارام، پارێزگاریی، خزمه‌تگوزاریى و هاوکاریى یاسایى ژنه‌ ئاواره‌کان.

ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌، ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌کى گرنگ  بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ ناوخۆ و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داخوازییه‌کانى ژنان و کچان و کوڕان و  پیاوان که‌ ئاواره‌ بوون یان به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت شه‌ێ‌ کاریگه‌ریى به‌سه‌ریانه‌وه‌ هه‌یه‌. 
 شه‌ڕى داعش، کاریگه‌رییه‌کى زۆرى له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ و دانیشتووانى عێراق به‌جێهێشتووه‌ و ١٠ ملیۆن که‌س پێویستییان به‌ هاوکارییه‌.


زۆرترین خوێندراو