ترامپ له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕۆژنامه‌نووسان هاوڕێیه‌تى ده‌که‌ن

5/15/2017 6:12:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






 
له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا ٤٠٠ ڕۆژنامه‌نووس له‌ ئه‌مریکا و جیهانه‌وه‌ هاوه‌ڵى ده‌بن و له‌ هه‌موو ڕووداوه‌ گرنگه‌کانى گه‌شته‌که‌ى ئاماده‌ ده‌بن.

یه‌که‌م وێستگه‌ى سه‌ردانه‌که‌ى ترامپ ئیسرائیله‌ ‌و ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکرده‌وه‌ که‌ له‌ ئێستادا نووسینگه‌ى میدیایى حکومه‌تى ئیسرائیل خه‌ریکى ئاماده‌سازییه‌ بۆ ڕێکخستنى کاروبارى ئه‌و ٤٠٠ ڕۆژنامه‌نووسه‌ که‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌گه‌نه‌ ئیسرائیل.

دۆناڵد ترامپ، له‌گه‌شته‌که‌یدا سه‌ردانى ئیسرائیل و سعودیه‌ ‌و ڤاتیکان ده‌کات و له‌ سێ کۆبوونه‌وه‌ى لووتکه‌ى گرنگ ئاماده‌ ده‌بێ. هه‌روه‌ها به‌شداریى خوانێک ده‌کات که‌ ٥٥ سه‌رۆک و پاشاى وڵاته‌کان تیایدا ئاماده‌ ده‌بن.


زۆرترین خوێندراو