ئه‌مریکا حکومه‌تى سووریا به‌کۆمه‌ڵکوژى و کارى نامرۆڤانه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات

5/18/2017 5:02:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رڕایگه‌یاند‌ ڕژێمى سووریا له‌ نزیک گرتووخانه‌ى سیدنایه‌ى نزیک دیمه‌شق که‌  زیندانێکى به‌دناوه‌ شوێنى تایبه‌تى هه‌یه‌ بۆ سووتاندنى لاشه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌ ناویان ده‌بات.

به‌ پێى هه‌واڵێکى (سی.ئێن.ئێن)، ستیوارت جۆنس، هه‌ڵسوڕێنه‌رى کاروبارى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند له‌م ساڵانه‌ى دواییدا له‌ سووریا هه‌زاران لاشه‌ فڕى دراونه‌ته‌ ناو گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه‌." 

 هه‌روه‌ها وتی" بۆیه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌که‌ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ له‌ ناو ببرێ و له‌ سێداره‌ بدرێ، هه‌بوونى شوێنى سووتاندنى لاشه‌ بۆیان بووه‌ به‌ چاره‌سه‌ر تا له‌ ناوبردن و کوشتنى ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ بێ به‌ڵگه‌ بمێنێته‌وه‌."  ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌ ر‌ژێمى سووریا هه‌مان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ گرووپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کان و هاووڵاتییانى سڤیلى بێ چه‌کدا کردووه‌."

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ وێنه‌ى سه‌ته‌لایتى هه‌نگاو به‌هه‌نگاوى دروستکردنى شوێنى سووتاندنى لاشه‌کانى به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسانى ئاماده‌بوودا دابه‌شکرد.


زۆرترین خوێندراو