4
7 تیرۆریستانى ڕووداوه‌که‌ى له‌نده‌ن بریدج پلانى گه‌وره‌تریان هه‌بووه‌
11/6/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







فه‌رمانده‌ى پۆلیسى له‌نده‌ن، دین هه‌یدوون له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه‌ ئه‌و سێ  تیرۆریسته‌ى که‌ کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ى له‌نده‌ن بریدجیان ئه‌نجام دا، به‌ نیازى کرده‌وه‌یه‌کى گه‌وره‌تر بوون که‌ بارهه‌ڵگرى ٧.٥ و  مۆلۆتۆڤى تێدا به‌کاربهێنن.

ڕۆژنامه‌ى گارده‌ینى به‌ریتانى بڵاویکرده‌وه‌، ئه‌و سێ تیرۆریسته‌، که‌ به‌ پێى لێدوانى پۆلیس، دانیشتووى شارى له‌نده‌ن بوون، هه‌وڵیان داوه‌ بارهه‌ڵگرێکى ٧.٥ به‌ کرێ بگرن، به‌ڵام نرخه‌که‌ى گران بووه‌ بۆیان له‌ باتى ئه‌و ڤانه‌ به‌کارى بهێنن که‌ به‌ ناو خه‌ڵکه‌که‌دا لێیان خوڕى هه‌روه‌ها مۆلۆتۆڤیش به‌کار بهێنن.  

پۆلیس، ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان پێبکرایه‌ ئه‌وا ئه‌نجامه‌کان زۆر ترسناکتر ده‌بوو.
له‌ دواى رووداوه‌که‌وه‌، پۆلیس چه‌ندین که‌سى دیکه‌ى به‌ تۆمه‌تى ده‌ست هه‌بوون له‌ تاوانه‌که‌ ده‌ستگیر کردووه‌، هه‌ندێک دواى لێکۆڵینه‌وه‌ ئازاد کراون و هه‌ندێک له‌ زینداندا ماونه‌ته‌وه‌.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ی، داعش به‌رپرسیارێتى خۆى له‌ تاوانه‌که‌ ڕاگه‌یاند، به‌ڵام پۆلیس پێى وایه‌ ڕوون نییه‌ ئاخۆ ئه‌و تیرۆریستانه‌ به‌ فه‌رمانى تۆڕێکى گه‌وره‌تر کاره‌که‌یان ئه‌نجام داوه‌، یاخود هه‌ر خۆیان بڕیاریان داوه‌ کرده‌وه‌یه‌کى وا ئه‌نجام بده‌ن.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group