وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌ هاوپه‌یمانه‌کان لیستێکى تیرۆرى په‌یوه‌ندیدار به‌ قه‌ته‌ر بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌

6/12/2017 8:01:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بییانه‌ى له‌ دژى میرنشینى قه‌ته‌ر هاوپه‌یمانییان به‌ستووه‌ لیستێکى تیرۆریان بڵاو کرده‌وه‌ که‌ گوایه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ وڵاتى قه‌ته‌ره‌وه‌.

به‌ پێى هه‌واڵێکى (سی.ئێن.ئێن)، ئه‌و لیسته‌ى که‌ وڵاتانى سعودیه‌ ‌و به‌حرێن و ئیمارات و میسر بڵاویان کردووه‌ته‌وه‌ ناوى ١٢ ڕێکخراو و ٥٩ که‌سى تێدایه‌ که‌ گوایه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ وڵاتى قه‌ته‌ره‌وه‌ له‌ که‌سه‌کان ئه‌ندامانى ئیخوان و جه‌ماعه‌ى ئیسلامى و میلشیاکانى لیبیا و یه‌مه‌نى تێدایه‌.

 یه‌کێک له‌وانه‌ى له‌ لیسته‌که‌دایه‌ پیاوى ئایینى به‌ ڕه‌گه‌ز میسرى شێخ یوسف قه‌رزاوییه‌.  قه‌ته‌ر، لاى خۆیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و لیسته‌ بێ بنه‌مایه‌ ‌و ده‌ستى ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ بۆ دوژمنایه‌تى قه‌ته‌ر.


زۆرترین خوێندراو