هێرشى گه‌وره‌ى ئه‌لیکترۆنى له‌ وڵاتانى که‌نداو به‌ڕێوه‌ ‌ده‌چێت

6/12/2017 8:03:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







که‌ناڵى ئه‌جه‌زیره‌ى قه‌ته‌رى بڵاویکرده‌وه‌ که‌ له‌ ئێستادا ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین هێرشى گه‌وره‌ى ئه‌لیکترۆنى بووه‌ته‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى که‌ ‌ته‌نگژه‌که‌ى وڵاتى قه‌ته‌ر ده‌ستى پێکردووه‌.  

که‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره‌ ڕایگه‌یاند، که‌ که‌ناڵه‌که‌ ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین هێرشى گه‌وره‌ى ئه‌لیکترۆنى بووه‌ته‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى که‌ ته‌نگژه‌ى میرنشینى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى هاریکاریى که‌نداو ده‌ستى پێکردووه‌.

له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌، ژماره‌یه‌ک سایتى وڵاتى سعودیه‌ له‌ لایه‌ن هاککه‌ره‌کانه‌وه‌ هاک کراون و وێنه‌ى ئایه‌توڵڵا ئیمام خومه‌ینى و عه‌لى خامنه‌یى ڕێبه‌رى باڵاى کۆمارى ئیسلامى و ڕێبه‌‌رانى دیکه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێرانیان له‌سه‌ر دانراوه‌.


زۆرترین خوێندراو