4
7 ساردى ده‌کوێته‌پیوه‌ندییه‌کانى نێوان عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ و تورکیا
18/6/2017
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ و تورکیا به‌هۆى جیاوازییه‌کانیان له‌سه‌ر وڵاتى قه‌ته‌ر ساردى تێکه‌وته‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوانیان و ژماره‌یه‌ک له‌و سعودیانه‌ى که‌ به‌رنامه‌ى گه‌شتکردنیان بۆ تورکیا بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ دانابوو به‌رنامه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌.

عه‌ره‌به‌ستانى سعودیه‌ ڕێبه‌رایه‌تى چه‌ند وڵاتێکى ترى عه‌ره‌بى کرد بۆ بڕینى هه‌مو په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ وڵاتى قه‌ته‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ ده‌ڵێن ئه‌و وڵاته‌ى که‌نداو پشتیوانى له‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌کان و ڕێبازه‌کانیان ده‌کات وه‌ هه‌روه‌ها ده‌شڵێن که‌ پشتیوانییه‌کانى بۆ ئه‌و گروپانه‌ نائارامى له‌ ناوچه‌که‌ دروست ده‌کات.

تورکیاش که‌ خۆى به‌پشتیوانێکى به‌هێزى گروپه‌ ئیسلامییه‌کانى وه‌کو ئیخوانه‌کان ده‌زانێ  ڕه‌خنه‌ له‌و هه‌ڵوێستانه‌ى دژ به‌ قه‌ته‌ر ده‌گرێ‌. هه‌روه‌ها ڕێگه‌ى بڵاو کردنه‌وه‌ى هێزى زیاترى دا له‌ قه‌ته‌ر و که‌لوپه‌له‌ى ڕه‌وانه‌ى دۆحا کرد.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا له‌ شه‌وى هه‌ینى وتووێژێکى له‌گه‌ڵ شا سلمانى سعودى ئه‌نجام دا سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانى قه‌ته‌ر و پاش ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ هیچ به‌یاننامه‌یه‌ک ڕانه‌گه‌یه‌ندرا.

به‌ڵام له‌ ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ دوو چاوساخى سعودى خالد عه‌بدوڵا و ئیدریس ئیسماعیل به‌ ئاژانسى ئه‌سۆشیه‌یتدیان راگه‌یاند ژماره‌یه‌ک له‌و سعودیانه‌ى که‌ به‌رنامه‌ى گه‌شتکردنیان بۆ تورکیا بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ دانابوو به‌رنامه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌. عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ ده‌ڵێت له‌ جه‌ژنى پاره‌که‌ نزیکه‌ى 250 هه‌زار سعودى سه‌ردانى تورکیایان کردبوو.




سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
قۆناغه‌ گرنگه‌کانى خه‌بات و تیکۆشانى سۆسیالیست له‌ ٤۱ ساڵى ڕابردودا
فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
داعش به‌ به‌رپرسیار داده‌نرێت له‌ ئه‌نجامدانى پاکتاوى نه‌ژادى دژ به‌ کورد و که‌مینه‌کانى تر
دیندار زێباری: هه‌میشه‌ کوردستان شوێنى پێکه‌وه‌ژیانى نێوان پێکهاته‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌ جیاوازه‌کان بووه‌
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
Created by AVESTA Group