یونیسێف: شه‌ڕى داعش دڕندانه‌ترین شه‌ڕى مێژووى هاوچه‌رخه‌

6/22/2017 11:11:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ڕێکخراوى یونیسێف شه‌ڕى داعشى به‌ دڕندانه‌ترین شه‌ێ‌ له‌ مێژووى هاوچه‌رخى مرۆڤایه‌تى پێناسه‌ کرد. له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا سندوقى هاوکاریى منداڵان له‌ ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان (یونیسێف) وێڕاى ئاماژه‌ به‌ زیاتر له‌ پێنج ملیۆن منداڵى ئاواره‌ى ناوچه‌ شه‌ڕلێدراوه‌کانى عێراق که‌ پێویستیان به‌ هاوکارى و فریاگوزارییه‌، ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ شه‌ڕى داعش یه‌کێک له‌ دڕندانه‌ترین شه‌ڕه‌کانه‌ و منداڵان ڕۆژانه‌ به‌ره‌وڕووى ترس و تۆقاندن و توندوتیژى ده‌بنه‌وه‌.

ڕۆیته‌رز، به‌یاننامه‌که‌ى یونیسێفى بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ تیایدا باس له‌ ڕه‌وشى منداڵان له‌ شه‌ڕدا ده‌کات به‌تایبه‌ت شه‌ڕى موسڵ که‌ منداڵان به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌کرێنه‌ ئامانجى هێرشه‌کان و له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌کوژرێن وه‌ک سزادانى خێزانه‌کانیان و ڕێگریکردن له‌ هه‌ڵاتنیان له‌ ناوچه‌ شه‌ڕلێدراوه‌کان. به‌ گوێره‌ى پێشبینى ڕێکخراوه‌که‌ى یوئین، زیاتر له‌ ١٠٠ هه‌زار هاووڵاتیى سڤیل له‌ به‌رى ڕاستى موسڵ گیریان خواردووه‌ که‌ نیوه‌ى ئه‌و ژماره‌یه‌ منداڵانن.


زۆرترین خوێندراو