4
7 سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا فشار ده‌بات بۆ سه‌رۆکى روسیا
9/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌ دوو جار " زۆر به‌ توندی" فشارى بردووه‌ بۆ سه‌رۆکى ڕوسیا ڤلادمێر پوتن له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردان له‌ هه‌بژاردنه‌که‌ى ساڵى ڕابوردووى ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تى ئێستا کاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ " هه‌نگاوى به‌روپێش بنێین له‌ کارکردن له‌گه‌ڵ مۆسکۆدا."

پاش ئه‌وه‌ى له‌ کۆبونه‌وه‌ى گروپى 20 له‌ هامبه‌رگى ئه‌ڵمانیاوه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ واشنتۆن سه‌رۆک ترامپ له‌ زنجیره‌یه‌ک پۆستى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ردا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ پوتن زۆر به‌ توندى نکوڵى له‌وه‌کردووه‌ که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستى هه‌بووبێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مه‌ریکادا و ده‌شڵێت خۆى و سه‌رۆکى ڕوسیا باسیان له‌ دامه‌زراندنى ئاسایشى توندى ئینته‌رنێتى کردووه‌.

سه‌رۆک ترامپ کۆبونه‌وه‌ى ڕێبه‌رانى گروپى 20 به‌ سه‌رکه‌وتنێکى مه‌زن بۆ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ناودێر کردووه‌ و ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ى ڕوون کردۆته‌وه‌ که‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا زۆر له‌ ڕێککه‌وتنه‌ خراپه‌کان چاک بکاته‌وه‌" و ڕێککه‌وتنه‌کانى نوێ ده‌کرێنه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group