4
7 داعش باسى له‌ کوژرانى ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى کرد
12/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ڕایگه‌یاند، بۆ یه‌که‌مجار ڕێکخراوى تیرۆریستیى داعش باسى له‌ کوژرانى خه‌لیفه‌که‌یان ئه‌بوبه‌کر به‌غدادیى کردووه‌. به‌پێى سه‌رچاوه‌که‌، ئه‌و هه‌و‌اڵه‌ له‌ ڕێى سه‌رچاوه‌کانیان له‌ پارێزگاى نه‌ینه‌واوه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ ماوه‌ى داهاتوودا ڕێکخراوه‌که‌ خه‌لیفه‌یه‌کى دیکه‌ ده‌ستنیشان ده‌کات.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا، که‌ سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، ڕێکخراوه‌که‌ داوا له‌ ئه‌ندامانى ده‌کات ده‌ست له‌و خاکانه‌ هه‌ڵنه‌گرن که‌ گرتوویانه‌ ‌و له‌به‌ر ده‌ستیاندایه‌. 

 سه‌رچاوه‌که‌ى نه‌ینه‌وا که‌ باسى به‌یاننامه‌ى به‌ ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ڕاگه‌یاندووه‌، وتوویه‌تى ڕاگه‌یاندنى کوژرانى به‌غدادى به‌ هه‌مان شێوه‌ى ڕاگه‌یاندنى له‌ده‌ستدانى ئه‌ندامانى دیکه‌ى ڕێکخراوه‌که‌یان بووه‌. هه‌روه‌ها، وتوویه‌تى به‌یاننامه‌که‌ زۆر کورت بووه‌ له‌ ناوه‌ندى پڕوپاگه‌نده‌ى ته‌له‌عفه‌ره‌وه‌ بڵاویان کردووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ ڕۆژئاواى موسڵه‌. به‌پێى سه‌رچاوه‌که‌، ڕێکخراوه‌که‌ داواى له‌ ئه‌ندامانى کردووه‌ نه‌که‌ونه‌ ململانێوه‌.

پێشووتر، هه‌واڵى ڕووسیا کوژرانى ئه‌بوبه‌کر به‌غدادیى بڵاوکرده‌وه‌، که‌ له‌ هێرشێکى ئاسمانیدا که‌ کراوه‌ته‌ سه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌ندامه‌ باڵاکانى داعش له‌ نزیک ڕه‌ققه‌ کوژراوه‌، به‌ڵام هه‌واڵه‌که‌ جێى گومان بووه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و وڵاتانى جیهانه‌وه‌ ‌و به‌ پێى چاودێران ئه‌م هه‌واڵه‌ش گومانه‌که‌ ناسڕێته‌وه‌.  سایت و سۆشیاڵ میدیاى دیکه‌ى داعش هیچ هه‌واڵێکى له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
با یادى شه‌هیدانى سۆسیالست و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بکرێته‌ سه‌ره‌تاى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتی
شیکاری ده‌رونناسی وێنه‌ی منداڵان
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
موقته‌دا سه‌در گره‌و له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌کات
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
Created by AVESTA Group