فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا: هێزه‌کانمان له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌

7/12/2017 9:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانیان له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌. 

ئاژانسى فارس بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ژه‌نڕه‌اڵ (ستیفن تاونسند) فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ عێراق باسى له‌وه‌ کردووه‌ که‌ ته‌نانه‌ت دواى شکستپێهێنانى داعش، به‌رده‌وامى ده‌ده‌ن به‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانى خۆیان له‌ عێراق و ژماره‌ى هێزه‌کانیان که‌م ناکه‌نه‌وه‌.

 ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند که‌ واشنتۆن و به‌غدا سوورن له‌سه‌ر پێویستى مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانى له‌ عێراق.


زۆرترین خوێندراو