جه‌عفه‌رى : ئه‌مریکا نرخێکى گران ده‌دات له‌ ئه‌نجامى هه‌ڕه‌شه‌کانی

7/20/2017 10:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا سزاى دیکه‌ بخاته‌ سه‌ر ئێران ده‌بێ بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانى له‌ ئێران زۆر دوور بخاته‌وه‌. 

دواى ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ى سزاى زیاترى کرد بۆ سه‌ر ئێران، فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران به‌ توندى وه‌ڵامى دایه‌وه‌. 

 به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى ته‌سنیمى ئێرانی، محه‌مه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران ڕایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به‌ هۆى به‌رنامه‌ى موشه‌کى بالیستى ئێرانه‌وه‌ سزاى زیاترمان بخاته‌ سه‌ر، وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ ده‌که‌ن، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌مریکا بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانى خۆى ١٠٠٠کیلۆمه‌تر له‌ ئێران دوور بخاته‌وه‌ و نرخێکى گران ده‌دات له‌ ئه‌نجامى ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌."

ئه‌م لێدوانانه‌ی جه‌عفه‌ریى یه‌ک ڕۆژ دواى لێدوانه‌کانى ڕێکس تیله‌رسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هات که‌ وتبووى ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌که‌ ‌و مایه‌ى نائارامییه‌."


زۆرترین خوێندراو