کۆنگریس پرۆژه‌ بڕیارێکى بۆ سه‌پاندنى سزاى زیاتر بۆ سه‌ر‌ ئێران و ڕووسیا ئاماده‌ ده‌کات

7/24/2017 8:42:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







کۆنگریسى ئه‌مریکا له‌سه‌ر پێگه‌ى فه‌رمیى خۆى پرۆژه‌ بڕیارێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ که‌ پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌که‌ن سزاى زیاتر به‌سه‌ر هه‌ر یه‌که‌ له‌ وڵاتانى ئێران و ڕووسیا بسه‌پێنن.

به‌ پێى هه‌واڵێکى (سی.ئێن.ئێن)، پێشتریش کۆنگریسى ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه‌ که‌ به‌ ‌زوویى ئه‌ندامانى کۆنگریس گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌نده‌کانى پڕۆژه‌ى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ڕووسیادا ده‌که‌ن و پاشان ده‌چنه‌ سه‌ر پرۆژه‌ بڕیاره‌که‌ى تایبه‌ت به‌ ئێران. 

له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌، ژماره‌یه‌ک کۆمپانیاى ئه‌مریکى ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر سه‌پاندنى زیاتر به‌سه‌ر ڕووسیادا ده‌ربڕیووه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌گه‌یه‌نێت. لۆبى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى که‌ له‌ بوارى نه‌وت و وزه‌ و بانکدا کار ده‌که‌ن داوایان له‌ کۆنگریسى ئه‌مریکى کردووه‌ که‌ به‌ ‌بڕیاره‌که‌یدا بچێته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو