جه‌ى گارنه‌ر: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا پاڵپشتى له‌ کورد بکات

7/28/2017 9:19:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 






 جه‌ى گارنه‌ر حاکمى مه‌ده‌نى پێشووى ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق له‌ پانێڵى واشنتندا سه‌باره‌ت به‌ کوردستان به‌ ئاشکرا رایگه‌یاند که‌ ده‌بێ ئه‌مه‌ریکا پاڵپشتى له‌ سه‌ربه‌خۆیى کوردستان بکات.

جه‌ى گارنه‌ر له‌ بابه‌ته‌که‌یدا، رۆشنایى خسته‌ سه‌ر ره‌وشى عێراق و باسى له‌وه‌کرد که‌ کورد و سوننه‌ په‌راوێزخراون و شیعه‌ کۆنتڕۆڵى عێراقى کردووه‌، ئێمه‌ پێویسته‌ واز له‌ سیاسه‌تى عێراقى یه‌کگرتوو بێنین و پشتگیرى له‌ ریفراندۆمى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ین.

  ئاماژه‌شى  به‌وه‌دا که‌ حکوومه‌تى عێراق  وه‌ک پێویست نیه‌و پێویسته‌ ئێمه‌ باشترین هاوکارى سه‌ربازى پێشکه‌ش به‌ کوردستان بکه‌ین و به‌رده‌وام راهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ بکه‌ین. گوتیشى که‌ سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریکا دڵیان لاى کورد جێماوه‌ ئه‌وانه‌ى که‌ بۆ پرۆسه‌ى ئازادى عێراق هاتن،بۆیه‌ پێویسته‌ هاوپه‌یمانى زیاترمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان هه‌بێ، تاکه‌ هاوپه‌یمانى ئێمه‌ له‌ته‌ک ئیسرائیل له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناویندا کوردن.

باوه‌ڕیشى وایه‌، گونجاوترین شوێن له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌رێمى کوردستانه‌ و ده‌بێ ئه‌ورووپایش زیاتر پشت به‌ کورد ببه‌ستن و ئێستا سایکس-پیکۆ کۆتایى هاتووه‌ و ناتوانین رێگرى له‌ گۆڕانکارى نوێ بکه‌ین و پاڵپشتى له‌ سه‌ربه‌خۆیى کوردستان ده‌که‌ین.


زۆرترین خوێندراو