بزنسمانێکى تورکیا: ڕاگرتنى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان بێکارى له‌ تورکیا دروست ده‌کات

8/21/2017 6:46:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







بازرگانێکى تورکیا هۆشدارى ده‌دات له‌ ڕاگرتنى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان به‌وه‌ى که‌ ده‌بێته‌ هۆى زیادبوونى ڕێژه‌ى بێکارى له‌ تورکیادا.

 ئه‌مین ته‌ها سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى بازرگانیى تورکى – عێراقى که‌ له‌ ژێر فه‌رمانى بۆردى په‌یو‌ه‌ندییه‌ ئابوورییه‌ ده‌ره‌کییه‌کانى تورکیه‌وه‌ کار ده‌کات بۆ ڕۆژنامه‌نووسێکى‌ تورک به‌ ناوى (جالا ئۆزگه‌نتورک) قسه‌ى کردووه‌ که‌ له‌ حورییه‌ت ده‌یلى نیوز بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ: ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ ئه‌نتالیا، ئیزمیر، یالوڤا هاتوون زیادبووه‌. له‌ ماوه‌ى پێنج مانگى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا که‌لوپه‌لى هه‌نارده‌کراو بۆ عێراق له‌ 4 بلیۆن دۆلار زیاتر بووه‌ و به‌ بڕواى من له‌ کۆتایى ئه‌مساڵدا ده‌گاته‌ 10 بلیۆن دۆلار.

له‌ باره‌ى کاریگه‌ریى ڕیفراند‌وَمى کوردستانیشه‌وه‌ ده‌ڵێ: ده‌بێ بازرگانى و هه‌نارده‌کردنى کاڵا به‌رده‌وام بێ و باوه‌ڕیشم وایه‌ که‌ به‌رده‌وام ده‌بن، چونکه‌ مانه‌وه‌ى کارگه‌کانى باشوورى وڵات وه‌ک غازى عه‌نتاب پشت به‌وه‌ ده‌به‌ستێ. ئه‌گه‌ر ئه‌م کارگانه‌ش دابخرێن، ئه‌وا بێکارى له‌ تورکیا ڕوو له‌ زیاد بوون ده‌کات.


زۆرترین خوێندراو