4
7 کۆریاى باشوور په‌یمانگایه‌ک بۆ کاروبارى کوردستان ده‌کاته‌وه‌
23/8/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، کۆریاى باشوور په‌یمانگایه‌ک بۆ کاروبارى هه‌رێمى کوردستان ده‌کاته‌وه‌.  له‌ لێدوانێکدا بۆ ناوه‌ندى هه‌واڵى ئازاد، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له‌ ‌سه‌ردانى باڵیۆزى کۆریاى باشوور له‌ به‌غدا بۆ ژوورى بازرگانیى هه‌ولێر، ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ وڵاته‌که‌ى په‌یمانگایه‌ک بۆ کاروبارى هه‌رێمى کوردستان ده‌کاته‌وه‌.

دارا خه‌یات ڕایگه‌یاند (سونگ یونگ یوب) باڵیۆزى کۆریاى باشوور له‌ به‌غدا، پێى ڕاگه‌یاندووه‌ به‌ هۆى گرنگیى هه‌رێمى کوردستان، ساڵانى ڕابردوو حکومه‌تى کۆریا بۆ سودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونى وڵاته‌که‌ ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ هاووڵاتییانى هه‌رێمى کوردستانى به‌ فه‌رمى بانگهێشت کردووه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندیى پته‌و له‌ نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌. ده‌ڵێت " ئه‌و په‌یمانگایه‌ تایبه‌ت ده‌بێ به‌ کاروبارى کارگێڕى و په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ."  هه‌روه‌ها باڵیۆزى کۆریاى باشوور که‌ به‌ یاوه‌ریى کونسوڵى وڵاته‌که‌ی له‌ هه‌ولێر سه‌ر‌دانى کردوون، به‌ڵێنى داوه‌ ئاسانکاریى زیاتر بۆ هاووڵاتییانى کوردستان بکات و هه‌وڵ بدات کۆمپانیاى زیاترى کۆرى بهێنێته‌ کوردستان.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group