4
7 سه‌رۆکى فه‌خریى په‌رله‌مانى پۆڵۆنیاپشتگیریى خۆى بۆ ریفراندۆمى هه‌رێمى کوردستان ڕاگه‌یاند
12/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







  سه‌رۆکى فه‌خریى په‌رله‌مانى پۆڵۆنیا، پشتیوانیى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى و دروستبوونى ده‌وڵه‌تى کوردستان ڕاگه‌یاند.

کۆرنێڵ مۆراڤێچکی سه‌رۆکى فه‌خریى په‌رله‌مانى پۆڵۆنیا ، په‌رله‌مانتار و سه‌رۆکى گرووپى ''ئازاد و پشتیوانه‌کان''له‌ کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامه‌وانى له‌ په‌رله‌مانى پۆڵۆنیا، پشتیوانیى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى و دروستبوونى ده‌وڵه‌تى کوردستان ڕاگه‌یاند.

کۆرنێڵ مۆراڤێچکی باسى ڕۆڵى قاره‌مانیه‌تى و به‌رخودانى کوردى کرد له‌ جه‌نگى دژ به‌ تیرۆریستانى داعش و توندڕه‌وه‌کاندا  ، ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ کوردستان مۆدێلێکى سه‌رکه‌وتووى پێکه‌وه‌ژیانى ئایین و نه‌ته‌وه‌کانه‌، که‌ ئه‌مڕۆ زۆر پێویسته‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بوونى هه‌بێت.

له‌ کۆنفڕانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا زیاد ڕه‌ئووف  نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:  ده‌سه‌ڵاتى کوردستان دواى سه‌د ساڵ له‌ ئه‌زموونى سه‌خت و پێ‌ له‌ تراژیدیاى کورد له‌ چوارچێوه‌ى عێراقدا، گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌ى ئیتر ناکرێ له‌ وڵاتێکدا بمێنینه‌وه‌، که‌ به‌ئاشکرا و بێ سڵه‌مینه‌وه‌ ده‌ستوورى عێراق و هه‌موو ڕێککه‌وتنێکى لێکتێگه‌یشتن پێشێل ده‌کات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ کورد هه‌نگاو ده‌نێت به‌ ئاراسته‌ى دروستکردنى کوردستانێکى سه‌ربه‌خۆدا، که‌ ده‌بێته‌ هۆى سه‌قامگیرکردنى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شوێنى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه‌ بۆ هه‌موو پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌کان. هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ پارتنێرێکى گرینگى ئابوورى بۆ ڕۆژئاوا و وڵاتانى هاوپه‌یمان. 

 نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێم ووتى: ''ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى له‌ هه‌موو ناوچه‌کانى کوردستانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت. دواى ئه‌نجامى پۆزه‌تیڤى ڕیفراندۆم، کورده‌کانى عێراق ده‌یانه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌کى ئاشتییانه‌ و له‌ ڕێى دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا و دراوسێکان و، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی، سه‌ربه‌خۆیى ڕابگه‌یه‌نێت. بۆیه‌ داواى له‌ هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانى پۆڵۆنیا کرد، پشتگیرى سه‌ربه‌خۆییى کوردستان بکه‌ن، به‌تایبه‌تى که‌ پۆڵۆنییه‌کان میلله‌تێک بوون، زیاتر له‌ 100  ساڵ وڵاته‌که‌یان له‌ ژێرده‌ستى داگیرکه‌راندا بوو.''
 
 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group