4
7 کۆشکى سپى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕیفراندۆم ده‌کات و بارزانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامى ده‌کاته‌وه‌
16/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







 کۆشکى سپى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕیفراندۆم ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و مه‌سعود بارزانى جه‌خت له‌ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ده‌کاته‌وه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌تائێستا هیچ به‌دیلیکى باوه‌ڕپێکراو نیه‌ .

رۆژى هه‌ینى ئۆفیسى سکرتێرى ڕۆژنامه‌وانى کۆشکى سپى له‌به‌یاننامه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه‌ له‌ باره‌ى بڕیارى هه‌رێمى کوردستان بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی:

به‌یانـنامه‌یه‌ک له‌ سکرتێرى ڕۆژنامه‌وانى کۆشکى سپیـیه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پـرسى ڕیفراندۆمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان

ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا پشـتیوانى له‌و نیازه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ناکات بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌ کۆتایى ئه‌م مانگه‌دا. ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا جار له‌ دواى جار بۆ ڕێبه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ ڕیفراندۆم سه‌رنجه‌کان لاده‌دات له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانى ده‌درێن بۆ شکستهێنان به‌ داعش و به‌دیهێنانى سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌ ڕزگارکراوه‌کان.

 ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌ ناوچه‌ جێ ناکۆکى له‌سه‌ره‌کان کارێکى ئیستفزازیـیه‌ و ناسه‌قامگیرى لێده‌که‌وێته‌وه‌. بۆیه‌ ئێمه‌ داوا له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین بڕیارى ڕیفراندۆمه‌که‌ هه‌ڵبوه‌شێنـنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستبکه‌ن به‌ وتووێژێکى ڕژد و به‌رده‌وام، وه‌ ئه‌مه‌ریکا هه‌میشه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کردووه‌ ئاماده‌یه‌ کارئاسانى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بکات.

مه‌سعوود بارزانى  سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌میانه‌ى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانى ده‌شتیى نه‌ینه‌وا  رایگه‌یاند بڕیارى رێفراندۆم بڕیارى لایه‌نه‌کانى کوردستانه‌ و ئێستا شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ عێراقدا شکستى بردووه‌.

بارزانى سه‌باره‌ت به‌ به‌دیلى رێفراندۆم جارێکى دیکه‌ دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ ئێستا دره‌نگه‌ بۆ ئه‌و قسه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌دیلێکى باشتر و مسۆگه‌رتر هه‌یه‌ فه‌رموون، به‌ڵام هیچ که‌س ئه‌وه‌ى نه‌کرد و هیچ به‌دیلێکى باشتر نه‌خرایه‌ ڕوو و ئه‌و به‌دیله‌ى پێشنیازکراوه‌ ته‌نها داڕشتن و وشه‌یه‌.

بارزانى ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵه‌کان کرد بۆ دروستکردنى دۆخێکى نه‌خوازراو و وتی: "هه‌وڵ هه‌یه‌ ئاراسته‌کان بگۆڕێت بۆ ئاراسته‌یه‌کى مه‌ترسیدار و زمانى شه‌ڕ به‌کار بهێنن، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌مان ناوێت، ئێمه‌ براین. ئه‌گه‌ر بمزانیایه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسى ناکه‌وێته‌ سه‌ر کوردستان له‌وانه‌یه‌ وێڕاى هه‌موو ناکۆکییه‌کان له‌و چوارچێوه‌یه‌ بماینایه‌ته‌وه‌. به‌ڵام مه‌ترسییه‌کان جیدین".


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group