ڕووسیا: ئاسمانى عێراق و ئێرانمان به‌کارهێناوه‌ بۆ لێدانى داعش

11/16/2017 7:30:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زاره‌تى به‌رگریى ڕووسیا ڕایگه‌یاند، که‌ شه‌ش موشه‌کى ستراتیژیى ڕووسى له‌ جۆرى ٣م٢٢ له‌ ئامانجه‌کانى ڕێکخراوى داعش دراوه‌ له‌ سووریا و ئه‌و موشه‌کانه‌‌ ئاسمانه‌‌کانى عێراق و ئێرانیان بڕیوه‌.

به‌پێى به‌یاننامه‌که‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ڕووسیا که‌ ئاژانسى سپوتنیک بڵاویکردووه‌ته‌وه،‌ ئه‌و موشه‌کانه‌ له‌ ئامانجه‌کانى داعش دراون له‌ پارێزگاى دێر ئه‌لزوور له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا.

وه‌زاره‌تى به‌رگریى ڕووسیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات "ئه‌و موشه‌کانه‌ که‌ ئاسمانه‌کانى عێراق و ئێرانیان بڕیووه‌ له‌ مۆڵگه‌ ‌و شوێنى کۆبوونه‌وه‌ى ڕێکخراوه‌که‌ ‌و هه‌روه‌ها چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانیان دراون."

ده‌شڵێت "فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى ڕووسیا که‌ له‌ بنکه‌ى سه‌ربازیى حومه‌یمه‌مه‌وه‌ هه‌ستاون، به‌ سه‌رکه‌وتوویى ئامانجى موشه‌که‌کانیان دیارى کردووه‌."


زۆرترین خوێندراو