4
7 حکومه‌تى تونس: خۆپیشاندانه‌کان ئاژاوه‌گێڕى بوون
9/1/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز








حکومه‌تى تونس رایگه‌یاند  ئه‌و خۆپـیشاندان و ناڕه‌زایـیانه‌ى شه‌وى دووشه‌ممه‌ ئاژاوه‌گێڕى بوون و تیایاندا دزى کراوه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیـیان به‌ گرانى و بێکاریه‌وه‌ نه‌بووه‌. 
یوسف ئه‌لشاهد سه‌رۆک وه‌زیرى تونس ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 9ى کانوونى دووه‌مى 2018، له‌ لێدوانێکدا رایگه‌یاند به‌پێى یاسا خۆپیشاندان مافى هه‌موو هاوڵاتیه‌که‌، به‌ڵام سازکردنى ناڕه‌زایى شه‌وانه‌ له‌ وڵاته‌ دیموکراسیـیه‌کاندا بوونیان نییه‌. ووتیشى له‌و ناڕه‌زایـه‌تیانه‌دا خراپه‌کارى کراون و حکومه‌ت یاسا به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانى و ئه‌وانه‌شى هانیان بۆ داوه‌ جێبه‌جێ ده‌کات.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌ وڵاته‌که‌یان به‌ دۆخێکى ئابورى خراپدا تێپه‌ڕده‌بێت، بۆیه‌ ده‌بێت خه‌ڵکى له‌وه‌ تێبگه‌ن. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد 2018 دوایـین ساڵى قورس ده‌بێت بۆ تونسییه‌کان.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن که‌سێک به‌ گازى فرمێسک ڕێژ گیانى له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران و چالاکوانان ئه‌وره‌تده‌که‌نه‌وه‌و و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌ئۆتۆمبیلێکى هێزه‌کانى ئاسایش کردوویه‌تى به‌ ژێره‌وه‌.

کاربه‌ده‌سـتێکى ئاسایش ده‌لێن 11 ئه‌ندامى هێزه‌کانى ئاسایش به‌ به‌رد و بۆمبى مۆلۆتۆفى خۆپیشانده‌ران برینداربوون و 4 ئۆتۆمبیلى پـۆلیس زیانیان پـێگه‌یشتووه‌. هه‌روه‌ها ده‌یان که‌س ده‌ستگیرکراون.

له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌ حه‌مه‌ ئه‌لهه‌مامى سه‌رۆکى به‌ره‌ى میلـلى (پارتى سه‌ره‌کى ئۆپۆزسیۆن) ئه‌مڕۆ له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى به‌ڵێنى دا درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تیـیه‌کانیان بده‌ن و  ووتى ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارته‌کانى دیکه‌ى ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت به‌ مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگی. جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌مێننه‌وه‌ و په‌ره‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تیـیه‌کان ده‌ده‌ن هه‌تا ئه‌و کاته‌ى یاسا نوێـیه‌کانى دارایى هه‌ڵده‌وشێنرێنه‌وه‌.

شایانى باسه‌ تونس به‌قه‌یرانێکى ئابورى سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بێت و که‌وتووه‌ته‌ ژێر قه‌رزێکى زۆرى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ 1ى مانگى یه‌کى ئه‌مساڵه‌وه‌ حکومه‌تى تونس بڕیارى داوه‌ نرخى به‌نزین و هه‌ندێک کاڵا به‌رزبکاته‌وه‌ و له‌گه‌ڵیدا باج له‌سه‌ر ئۆتۆمبیل و په‌یوه‌ندییه‌کان ته‌له‌فون و ئنته‌رنێت زیادبکات.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group