4
7 دادوه‌رێکى فیدراڵى ئه‌مه‌ریکا بڕیارێکى دۆناڵد ترامپ ڕاده‌گرێت
10/1/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز








دادوه‌رێکى فیدراڵى ئه‌مه‌ریکا بڕیارێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکاى ڕاگرت له‌باره‌ى ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌ ته‌مه‌نى منداڵیدا به‌ شێوه‌یه‌کى نایاسایى هێنراونه‌ته‌ ئه‌مه‌ریکاوه‌.

شه‌وى سێشه‌ممه‌ 9 ى کانوونى دووه‌مى 2018 ،ولیه‌م ئالسوپ دادوه‌رى فیدراڵى له‌ ویلایه‌تى کالیفۆرنیا له‌بڕیارێکیدا فه‌رمانى به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رۆک ترامپ کرد ده‌ستبکه‌نه‌وه‌ به‌ کارکردن به‌ به‌رنامه‌ى ناسراو به‌ داکا DACA ، ئه‌وه‌ى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و گه‌نجانه‌یه‌. داواشى کرد به‌و شێوه‌یه‌ کارى پـێبکرێته‌وه‌ هه‌ر وه‌ک چۆن به‌ر له‌ 5 ى مانگى نۆى ساڵى ڕابردوو کارى پـێده‌کرا.

بڕیارى ئه‌م دادوه‌ره‌ پاش چه‌ند کاژمێرێک بوو له‌وه‌ى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له‌ کۆشکى سپى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ یاسادانه‌رانى ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ردوو پارتى کۆمارى و دیموکرات کۆبووه‌وه‌ و تیایدا داواى لێکردن به‌ ڕێگه‌چاره‌یه‌ک هاوبه‌ش بگه‌ن له‌ باره‌ى ئه‌و هه‌زاران که‌سه‌ى له‌ ته‌مه‌نى منداڵیدا به‌ نایاسایى هێنراونه‌ته‌ ئه‌مه‌ریکاوه‌.

ترامپ به‌ یاسادانه‌رانى ووتووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ ڕێکه‌وتنێک بگه‌ن، ئه‌وا ئه‌و په‌سه‌ندى ده‌کات، به‌ڵام جه‌ختى کردووه‌ له‌سه‌ر پـرسى دروستکردنى دیواره‌که‌ى سه‌رسنوورى مه‌کسیک، ئه‌وه‌ى له‌ میانه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى به‌ڵێنى دا دروستبکرێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وانه‌ى له‌ سنوورى ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ قاچاغى دێنه‌ ناو ئه‌مه‌ریکا.

سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ڕووى ده‌مى کرده‌ یاسادانه‌ران که‌ پـێکهاتبوون له‌ 25 ئه‌ندامى هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى سینات و نوێنه‌ران، ووتى " به‌بێ ئه‌و دیواره‌ ئاسایش به‌رقه‌رار نابێت."

شایانى باسه‌ به‌رنامه‌ى داکا (DACA) له‌ ساڵى 2012 له‌لایه‌ن براک ئۆباما سه‌رۆکى پـێشوو بڕیارى له‌سه‌ر دراوه‌، ڕێگه‌ به‌و که‌سانه‌ ده‌دات ئه‌وانه‌ى به‌ شێوه‌یه‌کى نایاسایى به‌ منداڵى هێنراون بۆ ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌ى درێژه‌ به‌ خوێندنى خۆیان بده‌ن و مۆڵه‌تى کارکردنیان پـێبدرێت. به‌ڵام له‌ مانگى نۆى ساڵى ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دۆناڵد ترامپ بڕیارێکى ده‌رکرد بۆ ڕاگرتنى کارکردن به‌و به‌رنامه‌یه‌ و ماوه‌ى 6 مانگى دا به‌ کۆنگرێس تاوه‌کو به‌ چاره‌سه‌رێکى هه‌میشه‌یى بۆ ئه‌م پـرسه‌ بگه‌ن.





ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group