4
7 تورکیا : له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ داواکاریه‌کى هه‌یه‌ که‌نێوه‌ندگیری هه‌ولێر و به‌غدا بکه‌ین
10/1/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان به‌غدا وهه‌ولێر، رایگه‌یاند: ''داواکاریى ئه‌نجامدانى نێوه‌ندگیرییمان پێگه‌یشتووه‌. 21ى ئه‌م مانگه‌ ده‌چینه‌ به‌غدا و له‌پاڵ بابه‌ته‌ دووقۆڵییه‌کاندا باسى ئه‌مه‌ش ده‌که‌ین''.

ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا بۆ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى تورکى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رایگه‌یاند، ''پێویسته‌ له‌ قۆناغى دواى ریفراندۆمدا به‌غدا و هه‌ولێر رێکبکه‌ون. ئه‌وه‌ى که‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند پابه‌ند ده‌بێت به‌ بڕیاره‌کانى دادگاى ده‌ستووریى عێراق هه‌نگاوێکى ئه‌رێنییه‌، به‌ڵام پێویسته‌ لێره‌دا ئاشته‌واییه‌کى روون ده‌سته‌به‌ربکرێت. بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه‌ ئه‌وه‌ى بکه‌وێته‌ سه‌رشانمان ئه‌نجامیده‌ده‌ین''.

هه‌روه‌ها ووتى: ''پێویسته‌ هه‌ولێر دان به‌وه‌دا بنێت که‌ به‌ڕوونى پابه‌ندى ده‌ستوورى حکوومه‌تى ناوه‌ندییه‌''.

 و: "ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاسایى بوونه‌وه‌یه‌ هه‌بێت، ئێمه‌ش ده‌توانین هاوکاربین، له‌لایه‌ن حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ داواکاریه‌کى له‌و شێوه‌یه‌ هه‌یه‌ بۆ نێوه‌ندگیری. ئه‌گه‌رێکى زۆر هه‌یه‌ له‌ 21ى کانوونى دووه‌مدا بچین بۆ به‌غدا و له‌ پاڵ بابه‌ته‌ دوو قۆڵیه‌کان گفتوۆگ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ش بکه‌ین. خواستى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ساتێ زووتر ئه‌و کێشانه‌ له‌چوارچێوه‌ى یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراقدا ئه‌و کێشه‌یه‌ تێپه‌ڕێنرێت. دواى ئه‌وه‌ى ئاسایى بوونه‌وه‌یه‌کى له‌و شێوه‌یه‌ دروستبوو، پاش ئه‌وه‌ى هه‌ولێر ئه‌وانه‌ى په‌سه‌ندکرد ئه‌و کات له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا کێشه‌یه‌کمان نابێت".

چاوشئۆغڵو جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ تورکیا دراوسێى عێراقه‌، له‌ هه‌مانکاتدا ده‌سته‌ خوشکێتی، هه‌موو جۆره‌ پشتیوانییه‌کى ده‌که‌ن له‌ به‌هێزبوون و سه‌قامگیربوونی.

ئه‌وه‌شى خسته‌ر وکه‌: "بۆ ئه‌وه‌ى عێراق دووباره‌ هه‌ڵسێته‌وه‌ سه‌ر پێ، تورکیا به‌هێزترین پشتیوانى ده‌کات. له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانماندا به‌هۆى باشیکه‌وه‌ که‌مێک گرژى تێکه‌وت، سیاسه‌تى ناوخۆ، هاوسه‌نگى جیاوازى هه‌یه‌ له‌وێ، به‌ڵام باشین و زۆر باشتریش ده‌بین. 21ى کانوونى دووه‌م سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌ین".


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group