4
7 ترامپ سه‌ردانه‌که‌ى بۆ به‌ریتانیا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
12/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








دوناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانه‌که‌ى خۆى بۆ به‌ریتانیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و له‌ پۆستێکى تویته‌ردا باسى له‌هۆکارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌ردانه‌که‌ کردووه‌ ده‌لێت : له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌وداى فرۆشتنه‌دا نه‌بووه‌ که‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌که‌ى سه‌رۆک ئۆباما بۆ فرۆشتنى باڵه‌خانه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ له‌نده‌ن کردوویه‌تى به‌ نرخى یه‌ک ملیار و دووسه‌د ملیۆن دۆلار وسه‌ودایه‌کى زۆر خراپه‌ و تاڵانفرۆش کراوه‌.

ماڵپه‌ڕى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ له‌نده‌ن نوسیویه‌ ئه‌و سه‌وداى کڕین و فرۆشتنه‌ له‌ ساڵى 2008دا کراوه‌ به‌ر له‌وه‌ى باراک ئۆباما پۆستى ئۆفیس وه‌ربگرێت و بچێته‌ کۆشکى سپی.
ئۆباما له‌ مانگى یه‌کى ساڵى 2009 دا وه‌ک سه‌رۆکى وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ده‌ستبه‌کاربوو.

وه‌ها بڕیاربوو له‌ کۆتایى مانگى دوودا دۆناڵد ترامپ سه‌ردانى له‌نده‌ن بکات و وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرا به‌شدارى بکات له‌ مه‌ڕاسیمى کردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى نوێدا و هه‌روه‌هاش کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیرى به‌ریتانیادا.

به‌ڵام میدیاى به‌ریتانى ده‌ڵێت به‌هۆى نه‌بوونى گه‌رموگوڕییه‌کى جیاواز بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ى و هه‌روه‌هاش ئه‌وه‌ى که‌ کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاژنى به‌ریتانیادا نابێت ترامپ خۆشحاڵ نه‌بووه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group