4
7 رووسیا هۆشدارى ده‌داته‌ ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ى له‌ڕێکه‌وتنى ناوکى ئیران
13/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







 ڕوسیا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا به‌ کشانه‌وه‌ى له‌ڕێکه‌وتنى ناوه‌کى له‌گه‌ڵ ئێران  هه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌یه‌ ، به‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ له‌سه‌ر ئاستى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى واشنتن هه‌ژمار ده‌کات.

سێرگى ریابکۆف ،یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ڕه‌خنه‌ى له‌ لێدوانى ڕۆژى هه‌ینى سه‌رۆکى ئه‌مریکا دۆناڵد ترامپ گرت که‌ وڵاته‌که‌ى له‌ ئێستادا سزا له‌سه‌ر ئێران دانانێت به‌هۆى به‌رنامه‌ ناوه‌کیه‌که‌یه‌وه‌، به‌ڵام دواتر له‌ئه‌مساڵدا ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانى گۆڕانکارى به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت ئه‌وا ئه‌مریکا له‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌ ده‌کشێته‌وه‌، سه‌ربارى ئه‌مه‌ش گوتى مۆسکۆ له‌پێناو مانه‌وه‌ى ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ مێژوویییه‌ کار ده‌کات.

هه‌روه‌ها ڕیابکۆف له‌لێدوانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى "ئینته‌رفاکس" ووتی"ئێمه‌ به‌ئه‌مه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئاکامێک که‌ له‌ ناوخۆى ئه‌مریکادا بڕیارێک سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ له‌ ڕێکه‌وتنه‌ ناوه‌کیه‌که‌ دراوه‌ یاخود له‌سه‌روبه‌ندى ئه‌و بڕیاره‌دان".

ڕیابکۆف ووتیشی،"ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ له‌ سه‌ر ئاستى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى واشنتن".

ڕێکه‌وتنه‌که‌، که‌ له‌ مانگى 6ى ساڵى 2015دا له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریکا وڕوسیا و چین و فه‌ره‌نسا و بریتانیا و ئه‌ڵمانیا و یه‌کێتى ئه‌وروپادا کرا، ده‌ڵێت سزاى نێوده‌وڵه‌تى به‌ پێى قۆناغ له‌سه‌ر ئێران لاده‌برێت ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ست له‌ په‌ره‌سه‌ندنى به‌رنامه‌ى ناوکى هه‌ڵبگرێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group